مەرد عەلی خاڵە: قوباد تاڵەبانی پشتیوانی دارایی ئەو ڕێکخراوانە دەکات کە هانی تێکدانی خێزان دەدەن
- کوردستان
- 2024-10-14

ەرد عەلی ڕەسووڵ خاڵە، کاندیدی پارتی لە بازنەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
کاندیدێکی پارتی لە سنووری بازنەی سلێمانی ڕایگەیاند، یەکەم کاری لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژەیاسایەک دەبێت بۆ قەدەغەکردنی هەموو ئەو ڕێکخراوانەی هانی تێکدانی خێزان و پشتیوانی لە گرووپە لادەرەکان دەکەن لە کۆمەڵگە.
وێنە گەورەکە: ژمارەیەک ڕێکخراو لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە کار لەسەر شێواندنی شیرازەی خێزان و پشتیوانی لە گرووپە لادەرەکان دەکەن لە کۆمەڵگە، بەگوێرەی بەدواداچوونی کاندیدێکی پارتی لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە پشتیوانی دارایی دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: مەرد عەلی ڕەسووڵ خاڵە، کاندیدی پارتی لە بازنەی سلێمانی ڕایگەیاند: لە میانی گەڕانم و گفتۆگۆکانم لەو ماوەیەی خۆم کاندید کردووە مەسەلەی خێزان و پاراستنی داواکاریی هەموو لایەک بووە لە ئەندامانی هەموو حیزبەکان بە یەکێتیشەوە، لای من خێزان لە حیزبایەتی گەورەترە، بۆیە بڕیارم داوە یەکێک لە کارە هەرە لە پێشینەکانم بریتی بێت لە پرۆژەیاسایەک بۆ قەدەغەکردنی هەموو ئەو ڕێکخراوانەی هانی تێکدانی خێزان و پشتیوانی لە گروپە لادەرەکان دەکەن لە کۆمەڵگە.
مەرد عەلی خاڵە دەشڵێت: دوای بەدواداچوونم دەرکەوتووە زۆربەی ئەو ڕێکخراوانە لەلایەن قوباد تاڵەبانییەوە پشتیوانی دارایی دەکرێن، دڵنیام خەڵکانی یەکێتیش دژی ئەوەن خێزانەکانیان وەک کۆمەڵگەکانی دەرەوە تێکبچێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو کاندیدەی پارتی دەپرسێت: قبووڵی دەکەن بە ناوی جێندەرەوە کوڕ وکچەکانمان ڕەگەزیان بگۆڕن؟ بیرتان چووەتەوە لە ڕێگەی بڵنگۆکانەوە لە هەڵەبجە و سلێمانی بانگەشە بۆ جێندەر و شتی دیکە دەکرا؟ قبووڵی دەکەن بۆمان نەبێ تەداخول بکەین لە پەروەردەی مناڵەکانمان؟
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





