بژار حەكیم، جێگری نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان
ئاڤا نیوز
بژار حەكیم، جێگری نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان لە پشكی یەكێتی، وازی لە حیزبەكەی هێنا و پەیوەندیی بە پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كرد.
لێدوانی فەرمی: بژار حەكیم كە هاوكات ئەندامی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتی بوو لە هەولێر، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دوای 25 ساڵ كاری ڕێكخراوەیی و میدیایی لەنێو ڕیزەكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ لە هەولێری پایتەختەوە بەوپەڕی بڕوام، دەستلەكاركێشانەوەم لە ڕیزەكانی یەكێتی و جێگری نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ڕادەگەیێنم".
لەلایەكی دیكەوە: بژار حەكیم ئاماژەی بەوە دا لەمڕۆوە لەنێو پارتی دیموكراتی كوردستان لە كاری سیاسی و میدیایی بەردەوام دەبێت و گوتی: "جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی ئەوەندە ساڵە خەبات دەکەن، بۆیە شایەنی ئەوەیە هەموومان ببین بە پارتی".
هۆکارە زانراوەکان: بژار حەکیم باسی هۆکارەکانی دەستلەکارکێشانەوەی کرد و گوتی:"لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیارێتی پارتی بۆ بابەتی پاراستنی ئاو و هەوا و خاك و نیشتمان و ئاڵای كوردستان بەشانازییەوە پارتیبوونی خۆم ڕادەگەیێنم، پێموایە تەنیا پارتی بە ڕێبەرایەتیی سەرۆك بارزانی دەتوانێت پارێزەری خاك و نیشتیمان و ئاڵای کوردستان بێت".
گۆشەیەکی دیکە: بژار حەكیم داوای لە خزم و دۆستان و هاوڕێیانی لەنێو یەکێتی کرد بێنە نێو ڕیزەکانی پارتییەوە و گوتی: "ئەوانەی بە پارتی دەڵێن (لۆ مارێ) خۆیان لە ماڵەوەن، پارتیش هەموو ئەوانەی وای پێدەڵێن یەک یەک دەیانێرێتەوە بۆ ماڵەوە".
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






