دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەک لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات
- بزنس
- 2024-10-17

باڵەخانەی دادگای باڵای فیدراڵی
ئاڤا نیوز
چوارشەممەی داهاتوو دادگای فیدراڵی سکاڵایەک لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات، لە سکاڵاکەدا داواکراوە حکومەتی فیدراڵ پابەند بکرێت بەوەی بە هەمان نرخ و بڕی ساڵانە، نەوتی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستانیش دابین بکات.
وێنە گەورەکە: ساڵی ڕابردوو حکومەتی عێراق نرخی هەر لیترێک نەوتی سپی بە 500 دینار بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرد، لەکاتێکدا بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق نرخی هەر لیترێک نەوتی سپی بە 150 دینار دابین دەکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدراڵی، ڕۆژی چوارشەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2024، دادگاکە سکاڵایەک تاوتوێ دەکات کە 102 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان واژۆیان لەسەر کردووە و تیایدا داوا دەکەن بڕیارەکەی وەزارەتی نەوت و حکومەتی عێراق بەدروست لەقەڵەم بدرێت.
سکاڵاکارەکان داواش دەکەن حکومەتی عێراق پابەند بکرێت بەوەی هەمان نرخ و ڕێژەی نەوت کە ساڵانە بە هاووڵاتیانی پارێزگاکانی دیکەی عێراقی دەدات، بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش هەمان ڕێنمایی جێبەجێ بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






