سەرچاوەیەکی ئەمنی: یەکێتی دەنگی هێزە ئەمنییەکانی بە 20 هەزار دینار کڕیوە
- کوردستان
- 18 تشرینی یەکەم

لۆگۆی یەکێتی، هێزەکانی یەکەی 70 و 20 هەزار دینار، گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سێ ڕۆژ پێش دەنگدانی تایبەت هەڵمەتی وەرگرتنی کارتی بایۆمەتری دەستپێکردووە و پسووڵەی پێداون، پێیگوتوون لە ڕێی کۆمیتەکانەوە کارتەکانتان وەربگرنەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی بەبەشداری 215 هەزار دەنگدەر پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکردووە، تاوەکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی ناو هێزەکانی 70 بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سێ ڕۆژ پێش دەنگدانی تایبەت هێزەکانی یەکەی 70ــی پێشمەرگە، لەلایەن یەکێتییەوە 20 هەزار دینار بە هەموو کارمەندەکان دراوە و کارتی دەنگدانیان لێ وەرگیراوە، پێیان گوتراوە ئەگەر دەنگ بە لیستی یەکێتی نەدەن فەسڵ دەکرێن، چونکە کۆدەکانتان لای ئێمەیە و دەزانین دەنگتان بەکێ داوە و خۆتان لە لێپێچینەوە بەرپرسیارن.
ئاڤا نیوز زانیویەتی ئەمڕۆ هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و بەرگریی فریاکەوتن و هاتووچۆ لە قوتابخانەی بەمۆ لە گەڕەکی کوردسات دەنگیان داوە، دواتر لە باخچەی بەرامبەر قوتابخانەکە بۆ وەرگرتنی 20 هەزار دینارەکە وەستاون.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئەوەشی خستەڕوو، هەر کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و ناوچەکانی دیکە بۆ دەنگدان چووبێتە سلێمانی، جگە لە 20 هەزار دینارەکە کرێی ڕێگاشیان بۆ هەژمار کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەفتەی ڕابردوو کۆمیسیۆن ئەوەی بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاستکردووەتەوە کە هیچ کەسێک نازانێت دەنگدەر دەنگ بەکێ دەدات تەنانەت خودی خۆشیان .
باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممەی 20-10-2024 هەڵبژاردنی گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دەکرێت. دوو ملیۆن و 899 هەزار و 615 دەنگدەر مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک ئافرەتی پێشمەرگە پێشانگەیەکی وێنەییان بۆ کرایەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- بیروڕا
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دیدو تێڕوانینی مەسرور بارزانی لە ئیدارەدانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەی بەرواری باڵا گەلەگورگێک 64 سەرمەڕ دەخنکێنێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە پێنج هەنگاو دەتوانیت ئاستی ژیریت بەرزبکەیتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک دار بەڕووی تەمەن 20 ساڵ لە مێرگەپان بڕاونەتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆهدار شێخۆ: بەم نزیکانە 12 هەزار پارچە زەویی دیکە لە زاخۆ دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ئەوقاف ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەج دەستپێدەکات
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دادوەر لە سەیركردنی دۆسیەی جووتیارانی سەرگەڕان خۆی لادەدات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە زانكۆلاین كارا دەكرێت