ئاڤا نیوز
زیاتر لە ساڵێکە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە. دەستکەوتنی خۆراک ئەستەم بووە و دانیشتووانەکەی لە برسێتییەکی سەختدا ژیان بەڕێ دەکەن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشەکەوە تا ئێستا زیاتر لە 42 هەزار فەڵەستینی کوژراون و نزیکەی 100 هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون. سەرەڕای بەردەوامیی هێرشەکان، ئێستا گرانی، نەبوونی و برسییەتی هەڕەشە لە دانیشتووانەکەی دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەففەی دووکانەکانی غەززە لە کەلوپەل و خۆراکی پێویست خاڵی بووە. ئەوەشی کە ماوە زۆر گران بووە؛ بۆ نموونە نرخی یەک کیلۆ بیبەری شیرین گەیشتووتە نزیکەی 110 دۆلار.
لێدوانی فەرمی: خەلیل موقات، دانیشتووی شاری غەززە دەڵێت: "لە سەوزەکاندا تەنیا بیبەری شیرین و باینجان بەدەست دەکەون، ئەویش بە نرخێکی زۆر گران. هەندێکجار 250 گرام بیبەری شیرین بە 100 شێکلە و کیلۆیەک باینجان 70-80 شێکلە. هیچ یارمەتییەکمان پێناگات، تەنانەت پاقلەمەنی یان گۆشتی لەقوتونراویش. نرخی شەکر زۆر بەرزە. خەڵک ناتوانن بیکڕن. نرخی یەک کیلۆ دەگاتە نزیکەی 120 شیکل."
مەترسییە زانراوەکان: دانیشتووانی غەززە داوای یارمەتی و فریاکەوتن دەکەن. خەلیل موقات یەکێکی دیکەیە لە دانیشتووانی شارەکە و دەڵێت: "ئێمە لە کەرتی غەززە بەشێوەیەکی هێواش و لەسەرخۆ دەمرین. داوا لە هەموو ئەوانە دەکەین کە ویژدانیان هەیە و هەستی مرۆڤایەتییان تێدایە، خێرا دەستوەردان بکەن و هەوڵ بدەن ئەم جینۆسایدە بووەستێنن، ئەم شەڕی وێرانبوونە لە کەرتی غەززە بووەستێنن."
زانیاریی زیاتر: تێچووی ژەمێک خواردن لە غەززە ئەگەر دەست بکەوێت نزیکەی 150 دۆلارە. ئەمە زیانی زۆری بە دانیشتووان، بەتایبەتیش بە منداڵ و نەخۆش و پیری ئەم کەرتە گەیاندووە. بەردەوامیی هێرشەکانیش ئەم قەیرانە مرۆییەیان قووڵتر کردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی عێراق دەکەم
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
100 تۆن پەتاتەی کوردستان هەناردەی ئیمارات دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





