
ئامبۆلانسێکی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئامادەکارییەکانی بۆ ڕۆژی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لەڕیگەی ئاڤا نیوزەوە بڵاوکردەوە.
لێدوانی فەرمی: سامان سەلمان، بەرپرسی هۆبەی ڕاگەیاندنی تەندروستی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تیمی فریاگوزاری پزیشکی ئامادەکراوە و 35 ئامبوڵانس لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری و سنووری قەزاکانی شەقڵاوە و خەبات جێگیر دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: گوتەبێژی تەندروستی هەولێر گوتی: نەخۆشخانەی فریاکەوتنەکان لە ڕێگەی ئێشکگرییەوە 24 کاتژمێر کراوە دەبن، لەگەڵ سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتن 122 بەردەوام لەسەر هێڵ دەبن بۆ گەیاندنی تیمی پزیشکی بەهاناوەچوون بۆ هەر جارێکی لە ناکاو کە پێویستی بە تیمی پزیشکی هەبێت.
ئەمەش بزانە: جگە لە فریاگوزاری خێرا و فریاکەوتنەکان، سەنتەری بانکی خوێن بەشێوەی ئیشکگری بە بەرودەوامی کراوە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






