کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هێمن هەورامی، سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی
ئاڤا نیوز
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی ئەنجامی دەنگدانی تایبەتی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، 86 هەزار و 775 دەنگیان هێناوە و 36 هەزار دەنگ لەپێش یەکێتییەوەن.
وێنە گەورەکە: لە هەڵبژاردنی تایبەت 215 ههزار و 960 دهنگدهر مافی دهنگدانیان ههبوو، بەکۆی گشتی لە هەرچوار بازنەی هەڵبژاردن (هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە)ڕێژەی بەشداریکردن 97% بوو، سەرجەمیان له 165 بنكهی دهنگدان و 749 وێستگه دهنگیان دا.
لێدوانی فەرمی: هێمن هەورامی، سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی پارتی لەبارەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە هەر 165 بنکەی دەنگدان بریکاریان هەبووە و لەرێگەی سیستمێکی دیجیتاڵییەوە دوای تەواوبوونی دەنگدان ئەنجامەکەیان دەستکەوتووە، بەپێی ئەو ئەنجامەی کۆمیسیۆن بە بریکارەکانی لایەنە سیاسییەکانی داوە، ئەنجامەکە بەمشێوەیە:
- دەنگی دروست: 179 هەزار و 326 دەنگ
- دەنگی پووچەڵ: 21 هەزار و 131 دەنگ
- پارتی: 86 هەزار و 775 دەنگی بەدەستهێناوە.
- یەکێتی: 50 هەزار و 776 دەنگی هێناوە.
- نەوەی نوێ: 11 هەزار و 78 دەنگ
-یەکگرتوو: سێ هەزار و 18 دەنگ
- بەرەی گەل: دوو هەزار و 51 دەنگ
-کۆمەڵ: دوو هەزار و 365 دەنگ
- ڕەوتی هەڵوێست: دوو هەزار و 448 دەنگ
- بزووتنەوەی گۆڕان: 585 دەنگ
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی پارتی لە وەڵامی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی یەکێتی بوو. ئەمڕۆ یەکشەممە کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی لیستی یەکێتی ئەنجامی دەنگدانی تایبەتی بڵاوکردەوە، بەپێی داتاکەی ئەوان پارتی: 74 هەزار و 513 دەنگ، یەکێتی: 70 هەزار و 10 دەنگ، نەوەی نوێ: 5 هەزار و 329 دەنگ، یەکگرتوو: سێ هەزار و 5 دەنگ، هەڵوێست: دوو هەزار و 516 دەنگ، کۆمەڵ: دوو هەزار و نۆ دەنگ، بەرەی گەل: هەزار و 598 دەنگ، گۆران: 706 دەنگیان هێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





