
بڕێک پارەی عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای دەكات، لە دوو مانگی ڕابردوو 105 هەزار مووچەخۆر بایۆمەتریان كردووە و 75% كێشەی بایۆمەتریی مووچەخۆر و فەرمانبەران چارەسەر كراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێنراوێكی بڵاوی كردەوە و ڕایگەیاند: بەپێی ئەو داتایانەی لە بانكەكانی وەزارەتی داراییەوە كۆكراونەتەوە، لە بەرواری 25-8-2024 تا ڕۆژی 18-10-2024، (105560) فەرمانبەر و مووچەخۆر لەڕێی بنكەكانی تۆماركردنی بایۆمەتری لە بانكەكانی وەزارەتی دارایی لەسەر ئاستی پارێزگاكان خۆیان لە پرۆسەی بایۆمەتری تۆمار كردووە.
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی ڕاگەیێنراوەكەی وەزارەتی دارایی، لە كۆی ئەو 105 هەزار مووچەخۆرە، 35 هەزار كەسیان خانەنشینن، زیاتر لە 20 هەزار كەسیان خاوەن پێداویستیی تایبەتن، هەروەها حەوت هەزار كەسیان فەرمانبەرن، نزیكەی شەش هەزار كەسیان واریسی شەهیدانن و نزیكەی 35 هەزار كەسیش ئەو مووچەخۆرانە بوون كە باركۆد و (upn)یان هەبوو و كێشەی هەبوو.
ئەوەش بزانە: ئەو مووچەخۆرانەی كێشەی بایۆمەتریان هەبوو لە تێبینییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندا كێشەكانیان هونەریی بوو نەك یاسایی، كە خۆی لە نزیكەی 140 هەزار مووچەخۆر دەبینییەوە، ئێستا %75یان چارەسەر بووە و بەپێی وەزارەتی داراییش تاوەكو كۆتایی ساڵ سەرجەم كێشە هونەرییەكانی لیستی مووچە چارەسەر دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






