ئاڤا نیوز
وڵاتانی ئەندام لە بریکس کە 44%ـی یەدەگی نەوتی جیهان و 32%ی كۆی گشتی بەرهەمی جیهان پێكدەهێنێن، دەیانەوێت چیتر دۆلار لە مامەڵەکانیان بەکارنەهێنن.
وێنە گەورەکە: بریكس، ڕێكخراوێكی ئابوورییە و هەریەكە لە ڕووسیا، چین، هندستان و ئەفریقای باشوور تێیدا ئەندامن و لە ڕووسیا کۆبوونەوە. هەر ئەمانە نین، هەریەكە لە میسر، ئەسیوپیا، سعوودیە و ئیماڕات ئەندامی نوێی ڕێکخراوەکەن و 30 وڵاتی دیكەش دەیانەوێت ببنە ئەندام كە دیارترینیان پاكستا و ڤەنزوێلان.
لێدوانە فەرمییەکان: سەرۆکی سێ وڵاتی گەورە و زلهێزی جیهان، ڕووسیا، چین و هیندستان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوون و وتەیان پێشکەش کرد:
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا: "هاوکاری نێوان پەکین و مۆسکۆ لەسەر بنەمای یەکسانی و قازانجی هاوبەشە و بەتەواوی بۆ هەموو لایەکە، کەشێکی ئەرێنی هەیە لە هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات".
شی جین بینگ، سەرۆكی چین: "جیهان گۆڕانکاری قووڵی بەسەردا دێت کە لە ماوەی سەدەیەکدا نەبینراوە، بارودۆخی نێودەوڵەتیش خەریکە پشێووی تێدەکەوێت، بەڵام من باوەڕێکی پتەوم هەیە کە دۆستایەتی قووڵی چین و ڕووسیا نەوە بۆ نەوە ناگۆڕێت".
نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان: "ئێمە بەردەوام لە پەیوەندیدا بووین لەسەر ململانێی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا. ئێمە پێمانوایە ناکۆکییەکان تەنها بە ئاشتیانە چارەسەر دەکرێن".
زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 2015ەوە ئەم وڵاتانە بانکی گەشەپێدانیان دامەزراندووە و ئەم بانکە توانای دابینکردنی زیاتر لە 32 ملیار دۆلاری هەیە بۆ پرۆژەکانی ئاو، ڕێگاوبان و ژێرخان.
ئەمانەش بزانە: وڵاتانی ئەندام لە ڕێكخراوی بریكس:
- ٪45ـی ژمارەی دانیشتووانی جیهان پێكدەهێنێن.
- ٪32ـی كۆی گشتی بەرهەمی جیهان پێكدەهێنێن.
- ٪44ـی یەدەگی نەوتی جیهان پێكدەهێنێن.
- خاوەنی سێیەكی یەدەگی گازی سرووشتی جیهانن.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وردبینی تەواو بوو؛ کەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت؟
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دیوانی چاودێری دارایی عێراق: 25%ی فەرمانبەرانی کوردستان مووچەیان بەبانکی کراوە