
وێنە: istock
ئاڤا نیوز
بەكارهێنانی ماددەی قڕكەر، چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی یان بازرگانی، كاریگەریی نەرێنی لەسەر ژینگە هەیە.
بەكارهێنانی ماددەی قڕكەر بە بڕێكی كەم یان زۆر كاریگەرییان لەسەر ژینگە هەیە، ماددەی كیمیایی قڕكەر بۆ كۆنترۆڵكردن یان نەهێشتنی زیندەوەر و ڕووەكە زیانبەخشەكان بەكاردەهێنرێن، لەوانەش مێروو، گژوگیا و قارچك، كە دەتوانن بە ئاسانی خاك، ئاو، چەم و كۆمەڵێك ڕووەكی دیكە پیس بكەن.
كاریگەریی ماددە قڕكەرەكان لەسەر ژینگە چین؟
ماددە قركەرەكان جگە لە ڕووەك، دەتوانن مێروو و ڕووەكی ڕەسەن و چەندین جۆری دیكەی باڵندە و ماسی لەناوببەن، لە كاتێكدا بەكارهێنانی ماددەی قڕكەر لە كشتوكاڵدا دەتوانێت سوودی هەبێت لە ڕووی بەرهەمی زیاتر و كوالیتی باشتر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی فراوانتر بۆ ژینگەی دروست دەكات، لە ڕێگەی ئاو و خاكی پیسەوە.
ماددە قڕكەرەكان بۆ ئەوە دروستكراون كە ئافاتەكان بكەنە ئامانج، بەڵام ئەگەر بە شێوەیەكی نادروست یان بە ڕێژەیەكی زۆر بەكاربهێنرێن، كاریگەری نەرێنییان لەسەر ژینگە و ڕووەكەكان و تەنانەت مرۆڤیش دەبێت.
چۆنیەتی كاركردن لە باخ دا بێ بەكارهێنانی ماددەی قڕكەر
1- بەكارهێنانی پەینی گژوگیا
یەكەم شت كە دەتوانیت بیكەیت بۆ باخداری لە ڕووی كردارییەوە بێ بەكارهێنانی ماددەی كیمیایی ئەوەیە كە پەینی گژوگیا بەكاربهێنیت، خۆت پەین دروست بكەیت باشترە لەوەی بیكڕیت، بەكارهێنانی پەین یارمەتیدەر دەبێت بۆ خێراكردنی پرۆسەی شیبوونەوە و ڕاگرتنی شێ، بۆ درووستكردنی پەین ماوەی شەش مانگ بۆ دوو ساڵ دەخایەنێت تا پەینەكە بە تەواوی پێدەگات، بەڵام پێویستە ساڵانە جارێك خاكەكەت پەینرێژ بكەیت.
2- دڵنیایی لە سووڕی گەشەكردنی بەرهەمەكان
ئەگەر ڕووەكەكان سووڕی گەشەكردنی خۆیان بە باشی تەواوكرد، ئەوە خاك پارێزراو دەبێت، پێویست بە ماددە قڕكەرەكان ناكات بۆ گەیشتنی ئۆكسجینی تەواو بە خاك، ئەمەش ڕێگری دەكات لەوەی زیان بە ڕووەكەكان بگات.
3- كاریگەری ڕووەكەكانی دەوروبەر
شتێكی تر كە دەتوانیت بیكەیت بۆ باخداری لە ڕووی كردارییەوە بێ بەكارهێنانی ماددەی قڕكەر و كەمكردنەوەی پێویستی بە ماددەی قڕكەر، لێكۆڵینەوەیە لە ڕووەكەكانی دەوروبەر، ئەمە فێڵێكی زۆر كاریگەرە، چونكە چاندنی ڕووەك لە دەوروبەری باخچەكەت، جا لە دەوروبەری سەوزە و میوە بێت یان ڕووەكەكانی تر كە تووشی زیان دەبن بەهۆی مێرووەكانەوە، دەتوانێت مێرووەكان دوور بخاتەوە و تەندروستی درێژخایەنی باخچەكەت مسۆگەر بكات .
4- هەموو مێرووەكان زیانبەخش نین
زۆربەی ئەو مێرووانەی كە لە باخچەكەتدان زیانیان نییە و لە ڕاستیدا یارمەتیدەرن بۆ دروستكردنی باخچەیەكی جۆراوجۆری زیندوو، مێروولە بێ زیانەكان دەتوانن یارمەتی خواردنی ئەو ماددە زیانبەخشانە بدات كە زیان بە باخچەكەت دەگەیێنێت، تەنانەت تەندروستی خاكیش باشتر دەكات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هامڵتۆن؛ ڕێگا سەخت و دژوارەکەی کوردستان دەکرێتە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت





