گرافیکی ئاڤا بۆ مووجەی فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاڤا میدیا بڵاویکردەوە لە هەفتەی داهاتووەوە لیستی مووچەی مانگی 10 بۆ بەغدا دەنێردرێت، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ئاشکرای دەکات مووچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین دەنێردرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند مانگێک بوو، بەهۆی تێبینی لە لیستی مووچەخۆران، وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بە گوژمەی جیاواز و بە لێبڕینەوە مووچەی دەنارد، بەو هۆیەوە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دروست دەبوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: مەجید خزر، پەیامنێری ئاڤا لەڕێگەی سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی ئاشکرای دەکات، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی فەرمانبەران بۆ بەغدا دەنێردرێت و ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دەنێرێت، ئەمەش واتا بە چەند گوژمەیەک لەماوەیەکی کەمدا ئەو پارەیە دەنێردرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی وتووە، ئەو لیژنەیەی سێ هەفتە بوو لە بەغدا بوو تەواوی کێشە تەکنیکیەکانی لیستی مووچەیان چارەسەر کردووە، وەکو کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمان و فەرمانبەرانی ناوچە دابڕێنراوەکان، هاوکات ئەوانەشی بایۆمەتریان نەکردبوو.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا میدیا زانیویەتی، جگە لە بەشێکی خانەنشینان هەموو ئەو فەرمانگانەی لەڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکاری کرد بوو مووچەکانیان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت، لەم مانگەوە مووچەکانیان بە هاوتاکراوی وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی تەرمی كەسێك لەنێو ئۆتۆمبێلێكدا دۆزرایەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەخانەی چەنەککاڵێ لە تورکیا بەهۆی ئاگرەوە داخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ "محەممەد" پێشەنگی ناوی تازە لەدایکبووانی کوڕە لە ئینگلتەرا و وێڵز
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر مانگایەکی مردار بوو دووکەس لە سەنگەر دەستگیرکران
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای بازاڕی زیرەکیی دەستکرد لە ئەفریقا دەگاتە زیاتر لە 16 ملیار دۆلار
18 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی گەرمای نیوەی کوڵان ڕوو لە عێراق دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش