زۆنگاوەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
زۆنگاوەکانی عێراق، شوناس و ناسنامەی دانیشتووانی ناوچەی دوورە دەستی زیقار، ئەو ناوچەی جاران بە ڤینیسیای عێراق ناوی دەبرا.
چیرۆکی سەرەکی: زۆنگاوەکان ناوچەیەکی دابڕاوی عێراقن کە هیچ خزمەتگوزارییەکی پێشکەوتووی وەکو؛ تۆڕی ئاو و کارەبا و هێڵەکانی پەیوەندی تێدانییە بەجۆرێک ژیان لەو ناوچەیە تەواو سادەیە و هیچ ئامڕازێکی خۆشگوزەرانی تێدا نییە، دووری ئەو ناوچەیە کەمترە لە 100 کیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای زیقار و میسان و بەسڕە.
زانیاریی زیاتر: ناسراوترین زۆنگاوەکانیش' حەوێزە و عەمارە لە پارێزگای میسان و زیقار، کاری ڕۆژانەی دانیشتووانی ئەو ناوچەی عێراقیش بەخێوکردنی گامێش و ڕاوە ماسییە، بەهۆی وشکبوونی پانتاییەکی فراوانی زۆنگاوەکان پیشەکانیشیان بەرەو لەناوچوونە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی فوڕات، پانتایی زۆنگاوەکان بەرەوام بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، بەجۆرێک ئێستا لە سێ هەزار کیلۆمەتر دووجاوە کەمبووەتەوە بۆ 60 کیلۆمەتر دووجا، ئەمەش وایکردووە ئاوەکەی سوێربێت و سامانی ماسی بەرەو لەناوچوون بچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداریکردن زیاتر لە 55% بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
10 تشرینی دووەم

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 تشرینی دووەم

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 8 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت





