ئەکسیۆس: ئیسرائیل ڕۆژێک پێشتر ئێرانی لە هێرشەکە ئاگادار کردووەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 تشرینی یەکەم

ساتی بە ئامانجگرتنی یەکێک پێگە سەربازییەکانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئاژانسی ئەکسیۆسی ئەمریکی دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕۆژێک پێش هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئێرانی لە کاتی ئەنجامدانی هێرشەکە ئاگادارکردبووەوە.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2024/10/26 ئیسرائیل بە دوو قۆناغ هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی ئێران لە پارێزگاکانی تاران و ئیلام و خۆزستان، وەک وەڵامێک بۆ هێرشە مووشەکییەکەی تاران بۆ سەر ئیسرائیل لە مانگی ڕابردوودا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەدات، ڕۆژی هەینی، 25-10-2024، واتە ڕۆژێک بەرلەوەی هێرش بکاتە سەر ئێران، ئیسرائیل لە ڕێگەی چەند لایەنێکەوە، لەوانە لە ڕێگەی وەزیری دەرەوەی هۆلەندا، پەیامی بۆ ئێران ناردووە و پێی ڕاگەیاندووە، هێرش ئەنجام دەدات و هۆشداریشی داوە لەوەی کە نابێت ئێران وەڵام بداتەوە، ئەگەر ئێران وەڵام بداتەوە ئەوا جارێکی دیکە ئیسرائیل هێرش دەکات و تۆڵە دەسێنێتەوە، بە تایبەت ئەگەر کەسانی سڤیلی ئیسرائیلی لە هێرشەکەی ئێراندا بکوژرێن یان بریندار ببن.
زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل لە پەیامەکەیدا پێشوەختە بە ئێرانییەکانی گوتووە هێرشەکانی کوێ بە ئامانج دەگرن و کوێش لە هێرشەکان پارێزراو دەبن.
ڕێکەوتنەکە بەم شێوەیەیە: بە گوێرەی ئاژانسەکە، کە زانیارییەکانی لە چەند سەرچاوەی ئاگادارەوە وەرگرتووە، مەبەستی ئیسرائیل لە ناردنی ئەم پەیامە بۆ ئێران ئەوە بووە کە ویستوویەتی هێرشەکانی نێوان هەردوولا کۆتاییان پێ بێت و چیدی هێرش نەکەنە سەر یەکدی و بەم شێوەیەش ڕێگە لە فراوانبوونی شەڕەکە بگرن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هێرشەکانی ئیسرائیل سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران و پێگەکانی درووستکردنی مووشەک و درۆنی ئێرانیان بە ئامانج گرت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، ئەمریکا لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەشدار نەبووە، بەڵام ئەگەر ئێران وەڵامی ئیسرائیل بداتەوە، ئەوا ئامادەیە بەرگریی لە ئیسرائیل بکات.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئێران ڕایگەیاند، توانیویەتی بەرپەرچی هێرشەکەی ئیسرائیل بداتەوە و تەنیا زیانێکی سنووردار بەر چەند ئامانجێکی سەربازیی ئەو وڵاتە کەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" لە زاخۆ دەستی پێکرد
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە کۆمپانیایەکی ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕوودەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریی دەداتە وڵاتانی دراوسێ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع: تاوەکو ئیسرائیل لە سووریا نەکشێتەوە دانوستانی ئاشتی ناکەین