کەی پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەستپێدەکات؟
- بزنس
- 2024-10-26

دۆلاری ئەمریکی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، لە سبەی ڕۆژی یەکشەممە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی بە گەشتیاران دەستپێدەكات.
وێنە گەورەکە: لە مانگی تەمموزی ئەمساڵ بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری دا پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە هەموو فڕۆکەخانەکانی عێراق دەستپێبکاتەوە، بەڵام دوای دوو مانگ ئەم بڕیارە لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: پێشتر بە نووسراوی فەرمی داوامان لە بانكی ناوەندیی عێراق و بانكی بازرگانی كرد هاوشێوەی ناوچەكانی دیكە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی {100 دۆلار بە 132 هەزار دینار} لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی دەستپێبكات.
بەگوتەی بڕیار ڕەشید، ڕەزامەندیی دراوە و بڕیارە لە سبەینێ یەکشەممەوە پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بە گەشتیاران، بەپێی ئەو میكانیزمەی دیاریكراوە دەستپێبكات و گەشتیاران دەتوانن تاوەكو سێ هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی وەربگرن.
لەلایەکی دیکەوە: د.خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "من قسەم لەگەڵ کردوون و گوتیان سبەی جێبەجێی دەکەین، بەڵام لە بەڕێوەبەری بانکم پرسی گوتی تا ئێستا فەرمانبەرەکانمان دەوامیان نەکردووە، پێویستە دوو هەفتە ڕاهێنان بکەن".
وەک خەلیل دۆسکی باسی کرد، سبەی فەرمانبەرەکان دەست بەکار دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە سبەی دەست بە پێدانی پارە دەکەن یان نا، "من لە دهۆک بووم پێیان گوتم دوو فەرمانبەر بۆ هەولێر دەنێرن تا ڕاهێنان لەسەر ئەو کارە بکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






