ئێران لەبارەی بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق لە لایەن ئیسرائیلەوە هۆشداری بە ئەمریکا دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-26

هێزە چەکدارەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
سوپای ئێران، بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەی دوپات دەکاتەوە و هۆشداریی دەداتە ئەمریکاش کە ڕێگریی لە ئیسرائیل بکات.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، ئیسرائیل بە دوو قۆناغ هێرشی ئاسمانیی کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی ئێران لە پارێزگاکانی تاران و ئیلام و خۆزستان و لە بەشێکی هێرشەکە ئاسمانی عێراق بەکار هێناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی پەیوەندییەکانی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: "گەلی بەشەرەف و بوێری ئێران ئاگادار دەکەینەوە، فڕۆکە دوژمنکارەکانی زایۆنیستی لە دەستدرێژییەکی ڕووون و بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە ئاسمانی بەردەستی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا لە عێراق کەڵکی وەرگرتووە، بە هەڵدانی چەند مووشەکێکی دوور مەودا کە لە ئاسمانەوە لە سەد کیلۆمەتر دوور لە سنووری ئێرانەوە هەڵدراون".
سوپای ئێران ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە سیستەمی بەرگریی ئێران ژمارەیەکی زۆری مووشەکی خستووەتە خوارەوە و ڕێگریی لە فڕۆکەکانی ئیسرائیل کردووە بێنە نێو ئاسمانی وڵات. هاوکات هۆشداریش دەداتە ئەمریکا ڕێگریی بکات لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە، وێڕای پاراستنی مافی وەڵامدانەوەی یاسایی و ڕەوای خۆی لە کاتی خۆیدا، بە پێویستی دەزانێت ئاگربەستی هەمیشەیی بکرێت بۆ ڕێگریکردن لە کوشتنی خەڵکی بێتاوان و ستەملێکراو لە غەززە و لوبنان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






