
لیڤاندۆڤسکی - هێرشبەری بەرشەلۆنە
ئاڤا نیوز
ئەمشەو لەگەڕی 11ـەمینی خولی لالیگای ئیسپانیا، یانەی ڕیال مەدرید میوانداریی یانەی بەرشەلۆنەی کرد. یانەی میوان بە ئەنجامێکی گەورە و چاوەڕواننەکراو لە خاوەن ماڵی بردەوە.
چیرۆکی سەرکی: یارییەکە هەر لە سەرەتاوە بە هێرشبردن بۆ سەر گۆڵی یەکتر لەلایەن هەردوو یانەوە دەستیپێکرد، یانەی ڕیال مەدرید لە گێمی یەکەم چەندین هێرشی بردە سەر یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام سەرجەمیان بێ ئاکام بوون و گێمی یەکەم بە یەکسان بوون و بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای گێمی دووەم، بەرشەلۆنە باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 54 لەڕێگەی لیڤاندۆڤسکی گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، دوای دوو خولەک هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمار کرد.
ئەوەش بزانە: دواتر بەرشەلۆنە لە خولەکەکانی 77 و 84 لە ڕێگەی لامین یامال و ڕافینیا گۆڵی سێیەم و چوارەمی لە ڕیال مەدرید تۆمار کرد و ئەنجامەکە بە چوار گۆڵی خاوێن لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنا کۆتاییهات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یانەی بەرشەلۆنە بەم ئەنجامە کۆی خاڵەکانی لە لالیگا گەیاندە 30 خاڵ و ئێستا بە شەش خاڵ لە پێش یانەی ڕیال مەدریدی ڕکابەرییەوە دێت.
باکگراوند: یانەی بەرشەلۆنا چوارشەممەی ڕابردوو لە قۆناغی کۆمەڵەکان، لە خولی یانە پاڵاونەکانی ئەورووپا بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی بایەرمیونشی ئەڵمانی بردەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش




