
چەکدارانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق
ئاڤا نیوز
مقاوەمەی ئیسلامی بەهۆی بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ لێدان لە دامەزراوەکانی ئێران، هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دەبێت باجی ئەو کارەیان بدەن.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 26-10-2024 وەک وەڵامێک بۆ هێرشە مووشەکییەکەی تاران بۆ سەر تەلئەڤیڤ لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مقاوەمەی ئیسلامی وەک بەشێک لە کەتیبەکانی حیزبوڵڵا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: "بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ لێدان لە دامەزراوەکانی ئێران پێشینەیەکی مەترسیدار بوو کە پێشتر ئێران بەخۆیەوە نەیبینیوە، سەرەڕای بوونی زانیاریی کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات خاکی ئوردن و بیابانی حیجاز وەک ڕاڕەوێک بۆ فڕۆکەکانیان بەکار دەهێنن و ئەمەش بەبێ بوونی ڕێککەوتن و پلانی پێشوەختە لەگەڵ ئەمەریکییەکان کە بەسەر ئاسمانی عێراقدا زاڵ بوون، ڕووی نەدەدا".
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی مقاوەمە: "دەستدرێژی کردنە سەر کۆماری ئیسلامی لە لایەن قەوارەیەکی بەدکار و بێگانە لە ناوچەکە سەرپێچییەکی مەترسیدارە و بۆ ئەمەش دەبێت ئەمریکا باجی کەمتەرخەمی خۆی بدات لە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق، ئەمەش بە یارمەتی خوای گەورە لە کات و شوێنی خۆیدا دەبێت".
لەلایەکی دیکە: کەریم علێوی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دەرفەت بە ئیسرائیل دراوە بۆ ئەوەی ئاسمانی عێراق بەکار بهێنێت بۆ لێدان لە ئێران" و گوتیشی: " ئەگەر ئەمریکا ڕێز لەو ڕێککەوتنانە نەگرێت، ئەوا گرووپە چەکدارەکان مافی خۆیانە لەنێو خاکی عێراق هێرش بکەنە سەر ئەمریکا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






