
نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا، وێنە: timesofisrael
ئاڤا نیوز
دوای مانگێک بەسەر کوژرانی حەسەن نەسڕوڵڵا ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵایی لوبنان، ئەنجوومەنی شورای حیزبوڵڵا نەعیم قاسم جێگری نەسڕوڵڵای وەک ئەمینداریی نوێ و کەسی یەکەمی حیزبەکە هەڵبژارد.
وێنە گەورەکە: 27ی ئەیلولی ئەمساڵ حەسەن نەسڕوڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵایی لوبنان لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە دەوروبەری بەیرووت کوژرا، لەو کاتەشەوە نەعیم قاسم وەک جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کاروبارەکانی حیزبەکەی جێبەجێ دەکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵایی لوبنان ئەمڕۆ سێشەممە، شێخ نەعیم قاسمی وەک ئەمینداری نوێی حیزبوڵڵا هەڵبژارد و ئاماژەی بەوەدا ناوبراو "ئاڵا هەڵگریی ئەم کاروانە پیرۆزە دەبێت".
ژیاننامەی نەعیم قاسم ئەمینداری نوێی حیزبوڵڵایی لوبنان:
- ناوی تەواوی محەممەد نەعیم قاسمە، شوباتی ساڵی 1953 لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان لە دایکبووە.
- پێشتر جێگری حەسەن نەسڕوڵڵای ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا بووە.
- هاوسەرگیریی کردووە و خاوەنی چوار کوڕ و دوو کچە.
- خوێندنی باڵای لە حەوزە لەسەردەستی زانایانی شیعەی لوبنان تەواوکردووە.
- لەتەمەنێکی کەمدا دەستیکردووە بە خوێندنی کتێبی ئیسلامیی و خۆی شارەزایی هونەرەکانی وتاردان کردووە.
- ساڵی 1977 بڕوانامەی ماستەری لەبەشی کیمیا لە زانکۆی لوبنان بەدەستهێناوە.
- ساڵی 1982 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی حیزبوڵڵایی لوبنان.
- نەعیم قاسم بەدرێژایی 32 ساڵ بەرپرسی سیاسەت و کاروباری کوتلەی پەرلەمان و وەزیرەکانی حیزبووڵا بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






