هەولێر لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لەگەڵ بەغدا دەست بە گفتوگۆ دەکات
- بزنس
- 2024-10-29
ئاڤا نیوز
شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و یەکێک لەو پرسانەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکەن پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانە، کە لە مانگی دووی ئەمساڵەوە لیست ئامادەکراوە و بەغدا ئامادەنییە تەرخانی دارایی بۆ بکات.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر هاوتاکردنی سەرجەم ماف و شایستەکانی مووچەخۆران لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکات، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران یەکێکە لە هەنگاوەکان و دوای هەشت ساڵ دەستپێدەکاتەوە.
بۆچی گرنگە: زیاتر لە 500 هەزار مووچەخۆر لە پرۆسەکە سوودمەند دەبن، هەر فەرمانبەرێک پلەیەک یان دوو پلە بەرزدەکرێتەوە و (25 بۆ 125 هەزار دینار) بۆ مووچە بنەڕەتییەکەیان زیاد دەبێت.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ڕێباز حەملان، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دارایی ڕایگەیاند: "شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا پرسی دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران تاوتوێ دەکەن، بەو ئامانجەی بەزووترین کات دەستپێبکاتەوە."
باکگراوند: بەهۆی قەیرانی دارایی و نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراق، لە ساڵی 2016ـەوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە، دەستپێکردنەوەی پێویستی بە دانوستانی نێوان هەولێر و بەغدایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






