ئەمینداری نوێی حیزبوڵڵا: درێژەپێدەری ڕێبازەکەی حەسەن نەسروڵڵا دەبین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-30

نەعیم قاسم، ئەمیندرای گشتیی نوێی حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
ئەمینداری نوێی حیزبوڵڵای لوبنان لە پەیامێکدا درێژدان بە ڕێبازی ئەمینداری گشتیی پێشووی حیزبەکەی دووپات دەکاتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئێران پشتگیری لە پرۆژەکەیان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای هەڵبژاردنی وەک ئەمینداری نوێی حیزبوڵڵای لوبنان لەلایەن ئەنجوومەنی شورای حیزبەکەیەوە، نەعیم قاسم یەکەم پەیامی خۆی وەک ئەمیندای گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: نەعیم قاسم، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند: "سوپاسی متمانەی سەرکردایەتی حزبوڵڵا دەکەم کە منیان بۆ ئەم ئەرکە گرانە هەڵبژارد، بەرنامەی کردەیی منیش درێژەپێدەری ڕێبازی ئەمینداری گشتیی پێشوومان، شەهید حەسەن نەسروڵڵا دەبێت".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا، حیزبەکەی قوربانیدانی زۆری لە پێشە، بەڵام "دڵنیاین سەرکەوتن هی ئێمە دەبێت، ئێمە لە چوارچێوەی پێشهاتە پلان بۆ داڕێژراوەکاندا لەسەر ڕێگای جەنگ دەمێنینەوە، بەرخودانی ئێمە بۆ ڕزگارکردنی خاک و ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکاریی و نیازە فراوانخوازییەکانە".
لەلایەکی دیکە: لەبارەی شەڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵاوە، ئەمیندارە شوێنگرەوەکەی نەسروڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، مەبەستی شەڕانگێزی ئیسرائیل بەرامبەر لوبنان ڕوون بوو، ئەمە شەڕێکی جیهانی ئیسرائیل-ئەمریکی-ئەوروپایە بە ئامانجی نەهێشتنی مقاوەمە لە ناوچەکەدا، ئێمە بە ناوی کەسەوە شەڕ ناکەین، بەڵکو بۆ پاراستنی لوبنان و ئازادکردنی خاکەکەمان و پشتیووانی غەززە شەڕ دەکەین و ئێران پشتگیری لە پرۆژەکەمان دەکات و هیچی لێمان ناوێت و بیروڕاکانمان هاوبەشن".
باکگراوند: 27ـی ئەیلولی ئەمساڵ حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵایی لوبنان لە هێرشێکی ئیسرائیلدا لە دەوروبەری بەیرووت کوژرا، لەو کاتەشەوە نەعیم قاسم، وەک جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کاروبارەکانی حیزبەکەی جێبەجێ دەکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






