
گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
هەرچەندە ئەمڕۆ و سبەی پشووی فەرمانگە حكومییەكانە، بەڵام لە بانكەكان دەوام دەكرێت و پرۆسەی بایۆمەتریی مووچە بۆ ئەو مووچەخۆرانە دەكرێت كە بایۆمەترییان نەكردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قایمەقامییەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: هەردوو بانكی چەرموو و چەمچەماڵ ئەمڕۆ و سبەی 1 و 2 -11-2024، دەوام دەكەن و بایۆمەتریی بۆ مووچەخۆران دەكەن.
زانیاریی زیاتر: قایمەقامییەتی چەمچەماڵ ئاگاداری سەرجەم مووچەخۆرانی سنوورەكە (فەرمانبەران - خانەنشین - کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان- زیندانیانی سیاسی) دەكاتەوە، هەر كەسێك بایۆمەتری و یوپیئێنی نەكردبێت، سەردانی هەردوو بانكەكە بكات و بایۆمەتریی مووچە بكات.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی 27-10-2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا سەرجەم مووچەخۆرانی ئاگادار كردەوە تا 2024/11/20 پێویستە تۆماری بایۆمەتری و UPNـیان هەبێت، بە پێچەوانەوە حکومەتی عێراق مووچەکانیان ڕادەگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاری خۆتۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتری هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەش دەگرێتەوە کە بە هۆکاری جیاواز لە دەرەوەی وڵاتن یان مۆڵەتی بێ مووچە و خوێندنیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە