لە هەرێمی كوردستان ئامادەكاریی بۆ وەڵامدانەوەی شەپۆڵێكی بارانبارینی چڕ دەكرێت
- ژینگە
- 2024-11-01

ساتی باراببارینێکی بەخوڕ لە هەولێر
ئاڤا نیوز
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، شەپۆڵێكی بارانبارینی چڕ هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە ڕۆژانی شەممە و یەكشەممەی داهاتوو ئەگەری دروستبوونی لافاو لە چەند شوێنێك هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ژووری ئۆپەراسیۆنی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان بە ئامادەبوونی نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەكی كرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ سەبارەت بە ئامادەكاری و دانانی پلانی وەڵامدانەوە بۆ ئەو شەپۆڵی بارانبارینە چڕە كرا كە پێشبینی دەکرێت لەم ڕۆژانە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
لەلایەكی دیكەوە: ئەو شەپۆڵی بارانبارینەی كە هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە چڕتر دەبێتەوە، تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە مەترسیی کۆبوونەوەی ئاوی لێدەکرێت بەهۆی دابارینی زۆر لە ماوەیەکی کورتدا، بۆ ئەم مەبەستە تەواوی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەو ئامادەكاری و ڕێككارانەی كە گرتوویانەتە بەر لە كۆبوونەوەكە، خستیانە ڕوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ پێنجشەممە 2024/10/31 شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا لە گەشتی کاتژمێر 07:00ـی ئاڤا ڕاگەیاند، بارانبارین لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی دەستپێدەکات تاوەکو ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت، ڕێژەی بارانبارینەکەش لەنێوان 60 بۆ 85 ملیم دەبێت، لە ناوچەکانی گەرمیان و دەوروبەری سلێمانی و هەولێر و مەخمور ئەگەر هەیە پەلە بدات.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان، ئەو شەپۆڵی بارانبارینە، ئامادەکاری تەواوی دەوێت، شەپۆڵی بارانەکە تا ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت، بەهۆی گۆڕانکارییە خێراکانی كەشوهەوا، پێشبینی دەکرێت هەورەبروسكەی بەهێزیشی لەگەڵدا بێت و بارانێكی بەخوڕ لە ماوەیەکی کورت داببارێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 8 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت






