یەکەم شەپۆلی بارانبارینی چڕی ئەمساڵ لەڕۆژانی داهاتوودا ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
ئاڤا نیوز
پێشبینی دەکرێت یەکەم شەپۆلی بارانبارینی چڕی ئەمساڵ لەڕۆژانی داهاتوودا ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات، هاوکات هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ ئەوەی بە کەمترین زیان ئەو شەپۆلە تێپەڕ بکەن.
وێنە گەورەکە: لە ساڵانی ڕابردوو بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە زۆرێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لافاو دروست دەبوو، جگە لە زیانی دارایی، چەند حاڵەتێكی گیانلەدەستدانیش تۆماركران، بەڵام كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو دا، چەندین پڕۆژەی بۆ کەمکردنەوەی مەترسی لافاو و زیانەکانی بارانبارین جێبەجێکردووە.
لێدوانی فەرمی: مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو باراناوەی لە بەرزاییەکانی هەولێر دێنە خوارەوە لەو پۆندانەدا گلدەدرێنەوە و ڕێگە لە دروستبوونی لافاو دەگرن.
زانیاریی زیاتر: یەكێك لەو هەنگاوانەی كە حكومەت بۆ كەمكردنەوەی زیانەكانی بارانبارینی بەخوڕ و كۆبوونەوەی ئاوی باران و دروستبوونی لافاو گرتوویەتیەبەر، گۆڕین و دروستكردنی ڕێڕەوی ئاو و دروستكردنی پۆندە لەو شوێنانەی كە پێویستن، لەم ڕووەوە تاوەكو ئێستا 123 پۆند لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان دروست كراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵانی ڕابردوو شاری هەولێر پشكی شێری لە زیانە دارایی و گیانییەكانی لافاو بەردەكەوت، بەڵام بۆ ئەمساڵ لەو شوێنانەی كە مەترسیی كۆبوونەوەی ئاوی لێدەكرا ژمارەیەك پۆند دروست كراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئێران 30 مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون