پەرلەمانی عێراق یاسای قەدەغەکردنی کێشانی جگەرە و نێرگەلە دەخاتە دەنگدانەوە
- تەندروستی
- 2024-11-02

هاووڵاتییەک لەکاتی بەکارهێنانی نێرگەکە، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کرا، پەرلەمانی عێراق یاسای قەدەغەکردنی کێشانی جگەرە و نێرگەلە دەخاتە دەنگدانەوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا.
لێدوانی فەرمی: ماجید شەنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: یاسای پاراستن لە زیانەکانی تووتن دوو جار خوێندنەوەى بۆ کراوە لەپەرلەمان، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا ئامادە دەبێت بۆ دەنگدان لە سەر کۆی بڕگەکانی .
زانیاریی زیاتر: بڕگەکانی یاساکە پێکهاتوون لەمانە:
یەکەم: قەدەغەکردنی بەکارهێنانی نێرگەلە و جگەرە کێشان لە شوێنە داخراوەکان و گشتییەکان، قەدەغەکردنی تەواوەتی بەکارهێنانی لەلایەن خوار تەمەن 18 ساڵییەوە.
دووەم: قەدەغەکردنی کێشانی جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی لە فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکومەت، قوتابخانە، زانکۆ، شوێنی ئایینی و بەنزینخانەکان.
سێیەم: سەپاندنی سزای ماددی بە بڕی 50 هەزار دینار لەسەر سەرپێچیکاران.
پێنجەم: قەدەغەکردنی بانگەشە و ڕیکلام بۆ هەموو جۆرەکانی جگەرە و نێرگەلە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن





