
گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەیانی یەکشەممە ڕێکارەکانی خۆتۆمارکردن لە بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ ئەو مووچەخۆرانەی ناوی خۆیان لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە، دەستپێدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی ڕەئووف نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بەشێوەیەکی کاتی ڕێکارەکانی خۆتۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتری بۆ مامۆستایانی گرێبەست ڕاگیرا بوو، بەڵام بەیانی پڕۆسەکە دەستپێدەکاتەوە".
لەلایەكی دیكەوە: لەبارەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگەکانی حەوت و هەشت، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست گوتی، "بەپێی قسەی سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، شایستەی داراییەکانی ئەو دوو مانگە لە مانگی 11ـی ئەم ساڵ وەک مووچەی وانەبێژ دابەش دەکرێت، بۆ مانگەکانی داهاتووش مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەی مووچەخۆرانی وەزارەتی پەروەردە خەرج دەکرێت.
گۆشەیەکی دیکە: "مافەکانی مامۆستایانی گرێبەست هاوشێوەی مووچەخۆرانی هەمیشەیی مۆڵەتی دایکاتی و گواستنەوە و مافەکانی دیکەیان پێ دەدرێت"، عەلی رەئووف وادەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





