ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا کە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە چەند ناوچەیەک لافاو دروست بووە و زیانی دارایی هەبووە.
وێنە گەورەکە: ماوەی سێ ڕۆژە شەپۆڵێکی چڕی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، هاوکات لە سنووری هەڵەبجە و کەرکووک لافاو زیانی بە چەند ماڵ و گەڕەکێک گەیاندووە.
لە پەیامنێرەوە: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە کەرکووک ڕایگەیاند: لافاوەکەی کەرکووک زیانی بە چەند ماڵێک گەیاندووە، لە گەرەکی شۆراو لافاو چووەتە نێو زیاتر لە 25 ماڵەوە، لە گەڕەکی کوردستانیش ئاو چووەتە زیاتر لە پێنج ماڵەوە و زیانی ماددی هەبووە، هاوکات چەند ماڵێک چۆڵکراون و خاوەنەکانیان لە ترسی لافاو نەگەڕاونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە کەرکووک نزیکەی 37 ملیم باران باریوە و ئاستەنگی هاتوچۆی لە ڕێگەی نێوان سلێمانی - کەرکووک دروست کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە تیمی بەرگریی شارستانی و ڕووبەڕووبووونەوەی قەیرانەکانی هەڵەبجە بە ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەهۆی لافاوەوە زیان بەر گەڕەکی تەواری و شەقامی مامۆستایان و شەقامی مامۆستای نەناسراو کەوتووە، زیانەکان نە خەملێنراوە و ئەوەی تا ئێستا زانراوە، لافاو چووەتە نێو حەوت ماڵەوە و زیانی دارایی هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ مانگدا لە سلێمانی زیاتر لە 90 ماسیگر دەستگیر کراون