
لۆگۆی پارتی و کۆمەڵ گرافیک، بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی 10یەم پارتی دیموکراتی کوردستان شاندێکی باڵای پێکهێناوە و لە یەکەم کاری لەگەڵ کۆمەڵی دادگەریی کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 30-10-2024 کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند، پارتی توانی 39 کورسی و کۆمەڵی دادگەریش 3 کورسی بەدەستهێناوە.
لێدوانەی فەرمی: چیا هەرکی، یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر، بە ئاڤا نیوزی گوت: ڕۆژی 3-11-2024، شاندەکەی پارتی سەردانی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کردووە، بڕیارە سەردانی لایەنەکانی دیکەش بەردەوام بێت، بەڵام دوور لە چاوی میدیاکان دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک مەسعود بارزانی لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق جەختی لەوە کردەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ڤیتۆی لەسەر هیچ لایەنێک نییە.
ئەوەش بزانە: شاندەکەی پارتی لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب، ئومێد سەباح پێکهاتووە، ئەگەر بچنە سلێمانی عەلی حسێن دەبێتە ئەندامی شاندەکە، سەردانی دهۆک بکەن سەربەست لەزگین دەبێتە ئەندام.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هیچ لایەنێک نەیتوانیوە 50+1 بەدەستبهێنێت و هەر لایەنێکیش بیەوێت حکومەتی داهاتوو پێکبهێنێت پێویستە هاوپیەمانییەتی لەگەڵ چەند لایەنێک بکات بۆ ئەو مەبەستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






