
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی
ئاڤا نیوز
سەنتەرێکی نیشتمانی بۆ چاندنەوەی ئەندامەکانی جەستە لە هەولێر دەکرێتەوە، وەزیری تەندروستی لەوبارەیەوە دەڵێت: "باڵەخانەی سەنتەرەکە لە قۆناغی دروستکردن دایە".
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ پێشخستنی کەرتی تەندروستی، حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ دروستکردنی سەنتەرێکی تایبەت بە چاندنەوەی ئەندامەکانی جەستە دەکات.
لێدوانی فەرمی: د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سەنتەری نیشتمانی بۆ چاندنەوەی ئەندامەکانی جەستە لەنێو نەخۆشخانەی ڕزگاری دەکەینەوە، ئێستا باڵەخانەکەی لە قۆناغی دروستکردن دایە.
وەزیری تەندروستی دەڵێت: "لە سەنتەرەکە بە دیاریکراوی جگەر و گورچیلە دەچێنرێنەوە".
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی د.سامان بەرزنجی، ئێستا هەولێر لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ چاندنەوەی جگەر و گورچیلە لە پلەی یەکەمدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 7-11-2024، وەزیری تەندروستی لەگەڵ ستافێکی پسپۆڕی تایبەت بە چاندنەوەی ئەندامەکانی جەستە لە هەولێر کۆدەبێتەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکەش تاوتوێکردنی چۆنیەتی کردنەوەی سەنتەرەکە دەبێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: کردنەوەی ئەم سەنتەرە کاریگەریی سەبارەت بە داهاتی ناوخۆ دەبێت و ڕێگا دوورەکانیش بۆ نەخۆشەکان کورت دەکاتەوە و ناچار نابن بۆ چاندنەوەی ئەندامەکانی جەستە ڕوو لە دەرەوەی وڵات بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






