
ژمارەیەک تاوەری کارەبا
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، لە ماوەی دوو ساڵدا پرۆژەی ڕووناكیی 24 كاتژمێری دەگاتە تەواوی هەرێمی كوردستان و ئێستا ڕۆژانە 14 بۆ 16 كاتژمێر كارەبا دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند: توانای بەرهەمهێنانی كارەبا 3200 تا 3500 مێگاواتە و خواست لەسەر کارەبا 4000 بۆ 4500 مێگاواتە، ئێستا لەنێوان 14 بۆ 16 كاتژمێر كارەبا دەدرێت بە هاوبەشان.
لەلایەكی دیكەوە: وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕاشیگەیاند: لە ماوەی دوو ساڵدا پرۆژەی ڕووناكیی 24 كاتژمێری دەگاتە تەواوی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەكە خواست لەسەر کارەبا كۆنترۆڵ دەكات و بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان و حكومەت کەم دەکات، پرۆژەكە ژینگەپارێزە.
ئەوەش بزانە: بەپێی گوتەی وتەبێژی وەزارەتی كارەبا، كۆتایی بە كێشەی گەیاندنی كارەبا بۆ هەردوو وێستگەی 51 مێگاواتی و 29 مێگاواتی كارەبا لە سلێمانی هێنراوە.
گۆشەیەكی دیكە: بە فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، دەبێت پڕۆژەی ڕووناكی لە تەواوی هەرێمی كوردستان بە هاوتەریبی جێبەجێ بكرێت، لە چوار گەڕەكی شاری هەولێر جێبەجێ كراوە و لە داهاتوویەكی نزیك لە هەردوو شاری سلێمانی و دهۆكیش دەستپێدەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






