
ژمارەیەک کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
تەنها لە ماوەی هەفتەیەكدا، حەوت كۆڵبەری كورد لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی سوپای پاسداران، كوژراون و برینداركراون.
وێنە گەورەكە: بەشێك لە هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی خۆیان و خانەوادەكانیان، پەنا بۆ كاری كۆڵبەری دەبەن، سەرەڕای سەختی كارەكە و بڕینی هەوراز و نشێوی ناوچە شاخاوییەكان، بە بەردەوام لەلایەن هێزە چەكدارەكانی ئێرانەوە بە بیانووی نایاسایی كارەكانیان و پاراستنی ئەمنییەتی سنوور، بە ئامانج دەگیرێن، ساڵانە دەیان كوڵبەر دەكوژرێن و بریندار دەكرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كە گرنگی بە پرسەكانی مافی مرۆڤ دەدات لە ئێران، ئاشكرایكردووە، تەنها لە ماوەی هەفتەیەكدا، كۆڵبەرێكی كوردی خەڵكی پیرانشار، دوای برینداركردنی لەلایەن چەكدارانی سوپای ئێران و دواتر ئەشكەنجەدانی، لەژێر ئازاردا گیانی لەدەست داوە. هەروەها شەش هاووڵاتیی دیكە، كە خەڵكی ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن، بە تەقەی ڕاستەوخۆی سوپای پاسدارانی ئێران، بە سەختی برینداركراون.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەكەی ڕێكخراوی هەنگاو، برینداربووان خەڵكی شارەكانی: جوانڕۆ، سەردەشت، پاوە، ئورمیە و كرماشانن، كە پێنجیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران، بریندار كراون و كۆڵبەرێكیش لەترسی گولـلە، لە شاخ هەڵدێراوە و سەرجەمیان بەمەبەستی چارەسەری پزیشكی گواستراونەتەوە نەخۆشخانەكان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو كۆڵبەرەی گیانی لەدەستداوە، خەڵكی شاری پیرانشارە بە ناوی (حوسێن کەماڵنیا)، كە دوای برینداركردنی، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە ئەشكەنجە دەدرێت، بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا