
کێلگەی نەوتی بابە گوڕگوڕ لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات، دوای تەواوبوونی پرۆسەی چاکسازی لە دامەزراوەکانی کۆمپانیای نەوت و غازی باکوور لە پارێزگای کەرکووک، بەرهەمهێنانی غاز بۆ 410 ملیۆن پێ سێجا بەرزکراوەتەوە.
وێنە گەورەکە: مانگی ئەیلوول وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندبوو، تاوەکو ساڵی 2028 بەتەواوەتی دەستبەرداری سووتانی غازی کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت دەبن، بەمەش عێراق دەبێتە یەکێک لەو وڵاتانەی ڕۆڵی لە کەمکردنەوەی پیسبوونی ژینگەدا دەبێت.
لێدوانی فەرمی: عیزەت سابر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری غاز، لەمیانەی بەسەرکردنەوەی بەشەکانی کۆمپانیای غازی باکوور لە کەرکووک، ڕایگەیاند: لەو 410 ملیۆن پێ سێجا غازەی بەرهەمدەهێنرێت بەشێکی ئەو غازەیە لەکاتی بەرهەمهێنانی نەوتدا بەفیڕۆ دەچوو، ئێستا 380 ملیۆن پێ سێجای بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا تەرخان کراوە، 30 ملیۆن پێ سێجاکەی دیکەش بۆ بەرهەمهێنانی غازی ماڵان و ئۆتۆمبێل بەکاردەهێنرێت.
بەوتەی بریکاری وەزارەتی نەوت، پرۆسەی چاکسازییەکان لە کۆمپانیای غازی باکوور بەردەوامن و پێش کۆتایی ئەم مانگە تەواو دەبن، لەو پرۆسەیەشدا پشت بە توانا و شارەزایی کارمەندانی ناوخۆیی بەستراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ "محەممەد" پێشەنگی ناوی تازە لەدایکبووانی کوڕە لە ئینگلتەرا و وێڵز
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر مانگایەکی مردار بوو دووکەس لە سەنگەر دەستگیرکران
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای بازاڕی زیرەکیی دەستکرد لە ئەفریقا دەگاتە زیاتر لە 16 ملیار دۆلار
21 کاتژمێر لەمەوپێش