نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 10؛ زیاتر لە 500 ملیار دینار دەنێردرێت
- بزنس
- 9 تشرینی دووەم

گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10 بنێردرێت، ڕاوێژکاری سوودانیش دەڵێت مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دەنێردرێت و گرفتی بۆ دروست نابێت.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە لە بەغدایە، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاتر لە 500 ملیار دینار وەکو گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10 بنێرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای گوژمەی یەکەم کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو گوژمەی دووەم و تەواوی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی ئەم مانگە پێویستی بە 996 ملیار دینارە.
زانیاریی تایبەت: شاندی هەرێمی کوردستان لە کۆڤان تەحسین، بەرێوەبەری گشتیی ژمێرکاری و ڕێباز عەباس، ڕاوێژکاری وەزارەتی دارایی پێکهاتووە، لەگەڵ دیوانی چاودێری لە وەزارەتی دارایی کۆبوونەتەوە سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە مووچە، گفتوگۆکانیش بەردەوامن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کێشەیەک لە بەغدا هەیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پشکی بودجە پارەی پێویستی بۆ مووچە نەماوە، ئاڤا نیوز زانیویەتی ئەم مانگە 300 ملیار دینار کورتهێنان دروست دەبێت لەگەڵ مووچەی مانگەکانی 11 و 12، ئەمە بە گواستنەوەی پارە لە پشکی خەرجی بەکاربردن بۆ پشکی مووچە چارەسەر دەبێت.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی گوت: بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە سبەی ئێوارە شاندێکی دیکە دەچێتە بەغدا و داوا دەکەن پرۆسەی گواستنەوە پارە (موناقەلە) بەخێرایی بکرێت کە لە دەسەڵاتی تەیف سامی، وەزیری داراییە.
خاڵی ئەرێنی: عائید هیلالی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا میدیایی ڕاگەیاند: ئێستا ڕێککەوتن لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕال هەیە لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەران، پێموانییە هیچ کێشەیەک بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دروست بێت و ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
2 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات