نێچیرڤان بارزانی هاوشانی سەرۆکی وڵاتان لە کۆنفرانسی کەشوهەوای باکۆ بەشدار دەبێت
- ژینگە
- 11 تشرینی دووەم

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان - ئیلهام ئەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان (ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوشان لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان، سبەی سێشەممە لە میانەی کردنەوەی کۆنفرانسی جیهانیی کەشوهەوا لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان ئامادە دەبێت.
وێنە گەورەکە: نێچیرڤان بارزانی، هاوشانی سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بە مەبەستی بەشداریی لە کۆنفرانسی جیهانیی کەشوهەوا (COP29) دەچێتە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیلهام ئەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان، بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا (COP29) بەرەو باکوی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێ دەكەوێت.
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، نێچیرڤان بارزانی، شان بە شانی سەرۆك و سەركردەكانی جیهان، سبەی سێشهممه بەشداریی لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی كۆنفرانسەكەدا دەكات که بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكانی ژینگە و كێشە و لێکهوتهكانی گۆڕانی ئاووههوا دەکرێت.
بۆچی گرنگە: کۆنفرانسەکە هەر ساڵە و لە وڵاتێکی جیاواز دەکرێت، ئامانجی سەرەکی کۆنفرانسەکەی ئەمساڵ، ڕێککەوتنە لەسەر چۆنییەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی زیاتر بۆ ئەو وڵاتە هەژارانەی بەدەست گۆڕانی ئاو و هەواوە دەناڵێنن، هاوکات بە ئامانجی سنووردارکردنی دەردانی گازە گەرمکەرەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






