
شەمیمە بیگام- وێنە: BBC
ئاڤا نیوز
شەمیمە بیگام، کاتێک لەندەنی بەجێهێشت تەمەنی 15 ساڵ بوو، لەگەڵ دوو هاوڕێی ڕوویکردە سووریا، لەوێ لەگەڵ یەکێک لە ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش هاوسەرگیریی کرد، ئێستاش لە کەمپی ڕۆژە لە ڕۆژئاوای کوردستان.
شەمیمە وڵاتینامەی بەریتانیای لێسەنراوەتەوە
دوای ئەوەی حکومەتی بەریتانیا لە ساڵی 2019 بە هۆکاری پەیوەست بە "ئاسایشی نەتەوەیی" وڵاتینامەی لە شەمیمە بیگام "بووکەکەی داعش" وەرگرتەوە. شەمیمە تانەی لە بڕیارەکەدا، بەڵام ئەمڕۆ هەینی دادگای تێهەڵچوونەوەی لەندەن تانەی "بووکەکەی داعش" ی ڕەتکردەوە بۆ ئەوەی وڵاتینامەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە.
بیگام کە ئێستا تەمەنی 24 ساڵە، بڕیارەکە بە "نایاسایی" ناودەبات و دەیگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی بەرپرسانی بەریتانیا نەیانتوانیوە لەوە تێبگەن "ئەو قوربانیی بازرگانیکردنە بە مرۆڤ"، بەڵگەسازییەک کە پێشتر و لە شووباتی 2023 دادگای بەریتانیا ڕەتیکردەوە، دوای ئەوەی لەکۆتایی ساڵی ڕابردوو شەمیمە تانەی لە بڕیارەکەدا ئەمڕۆ تانەکەشی لەلایەن دادگای لەندەنەوە ڕەتکرایەوە.
شەمیمە بەهۆی خۆیەوە بەدبەخت بوو
سۆ کار، دادوەری دۆسیەکە دەڵێت "دەتوانین بڵێین بڕیاری دۆسیەکەی شەمیمە زۆر تووندە، دەشتوانین بڵێین ئەو خانمە خۆی هۆکاری بەدبەختییەکانیەتی". بەڵام پسپۆڕيی دادگا نییە لەگەڵ هەر بۆچوونێک هاوڕابێت یان دژی بێت، پسپۆڕی ئێمە ئەوەیە کە ئایا بڕیارەکە یاساییە یاخود نا و دەرئەنجام تانەدانەکە ڕەتکرایەوە".
حکومەتی بەریتانیا پێشوازی لە بڕیارەکە کرد
حکومەتی بەریتانیا پێشوازی لە بڕیاری دادگا لەبارەی بووکەکەی داعش کرد و ڕایگەیاند "کاری لەپێشینەمان پاراستنی ئاسایش و ئارامیی بەریتانیایە، بۆیە بە هێزەوە پشتیوانی هەر بڕیارێک دەبین کە ئارامیی و ئاسایش بپارێزێت.
لەبەرامبەردا گاریس پێرس،پارێزەری بیگام، داوا لە بەریتانیا دەکات "بووکەکەی داعش" و سەرجەم ئەو بەریتانیانەی لە سووریان بگەڕێنێتەوە، بڕیارەکەی دادگەش بە "شەرمەزارکەر" ناودەبات.
گاریس دەشڵێت "هەموو وڵاتانی دیکە هاوڵاتییەکانیان لە سووریا گێڕایەوە، فەڕەنسا ، ئەڵمانیا ، بەلجیکا، ئەمریکا، کەنەدا و ئوستورالیا". چونکە "هیچ جێگرەوەیەک نییە جگە لە گێڕانەوەی هاوڵاتییەکانمان و ئێستا بەریتانیا بە تەنیا ماوەتەوە".
بووەتە جێگەی باس لەنێوخۆی بەریتانییەکان
دۆسیەکەی شەمیمە بیگام، بووەتە جێگەی باس لەنێو بەریتانییەکان، بەشێکیان دەڵێن بە ویست و ئیرادەی خۆی چووەتە نێو رێکخراوێکی تیرۆریستیی، بەشێکیش دەڵێن کاتێک چووەتە نێو داعش منداڵ بووە، بۆیە پێویستە لەسەر تاوانێک سزا بدرێت کە لە بەریتانیا کردوویەتی.
شەمیمە بیگام چۆن چووە نێو داعش؟
شەمیمە بیگام، لە 15 ساڵیدا و لەگەڵ دوو هاوڕێی قوتابخانەی ڕوویکردە سووریا، لەوێ لەگەڵ چەکدارێکی داعش هاوسەرگیری کرد، سێ منداڵی لە هاوسەرە داعشەکەی بوو بەڵام هەرسێکیان بە "کۆرپەیی" مردن.
"بووکەکەی داعش" لە ساڵی 2019 ەوە لە کەمپی ڕۆژ لە ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ هەزاران ژن و منداڵی پاشماوەی داعش دەژی، دوای ئەوەی لەو ساڵەدا دواین پێگەی ڕێکخراوەکە لە سووریا کۆنترۆڵکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: سووریا بووەتە دەرفەتێک بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شەرع لە نیویۆرک چاویان بە یەکتری کەوت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟