
نەبەز عەبدولحەمید، قایمەقامی قەزای ناوەندی هەولێر قەڵای هەولێر بەسەر دەکاتەوە
ئاڤا نیوز
تیمێکی قایمەقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دواهەمین پێشهاتەکانی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر، سەردانی کۆمسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر دەکەن و لەنزیکەوە چاودێری دواهەمین پەرەسەندنەکان دەکەن.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەندین ساڵە، ژمارەیەک پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە لە قەڵای هەولێر دەستیپێکردووە و کارەکان بەرەو قۆناغی کۆتایی دەچێت.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمەقامی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بایەخێکی تایبەتی بە پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری داوە، لەو چوارچێوەیەشدا هەڵمەتێکی فراوانی نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارە مێژوویی و دێرینەکانی دەستپێکردووە.
بۆچی گرنگە: هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بووژاندنەوەی شوێنەوارە مێژووییەکان، بەئامانجی ڕاکێشانی ژمارەیەکی زیاتری گەشتیارانە تاوەکو سێکتەری گەشتیاری ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی داهات بۆ هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەرکی نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک کۆڵان و خانووی نێو قەڵای هەولێر، بە کۆمیسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای هەولێر سپێردراوە، و تیمێکی سەر بە (UNSCO) چاودێری وردی پرۆسەکە دەکەن، بەوپێیەی قەڵای هەولێر لەئێستادا لە پۆلێنی 100 گرنگترین شوێنەوارەكانی جیهان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ rیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت