
دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
بەهۆی سەردانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، چاوەڕوان دەکرێت کێشەکانی مووچە چارەسەر بکرێن و هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی مانگی 10 بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: دوو هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی بەغدا کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە خەرج نەکراوە. گرفتێک لەبەردەم خەرجکردنی مووچەی بەشێکی مانگی 10 و مووچەی مانگەکانی 11 و 12 هەیە، ئەویش نەمانی پارەی نەختینەیە لە پشکی مووچە لە بودجەدا، هەرێمی کوردستان لە بەشەکانی دیکەی بودجە پارەی ماوە و پێویستە بۆ پشکی مووچە بگوازرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، هەموو ڕێکارەکانی لیستی مووچە جێبەجێ کراون، تەنیا بابەتی (موناقەلە) گواستنەوەی پارە ماوە، ئەگەر سوودانی لە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان بڕیاری چارەسەرکردنی دابێت، ئەوا دەمێنێتەوە سەر ئەوەی ئێمە هەفتەی داهاتوو داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکەین، وەزارەتی دارایی عێراقیش مووچە بنێرێت.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاشکرای کرد، ئەگەر تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە 17 مانگ بەغدا پارە نەنێرێت، ئەوا ڕۆژی دووشەممە لیژنەیەکی دیکەی هەرێمی کوردستان هەر بۆ بابەتی مووچە دەچێتە دەغدا.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وتی: ئەو بڕە داهاتەی ڕادەستی بەغدای دەکەن دیار نییە چەندە، ڕەنگە ڕادەستکردنیشی بکەوێتە ڕۆژی 17 و 18ی ئەم مانگە، چونکە پێداچوونەوەی دەوێت، داهاتەکەش هی مانگی حەوتی ئەمساڵە.
باکگراوند: ئێوارەی دوێنێ پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز ئاشکرای کرد، محەمەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی، بەڵێنی داوە هەرسێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ بنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






