بانکی ناوەندی ئامادەسازی پێشوەختە دەکات بۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتر بەهای دۆلار
- بزنس
- 15 تشرینی دووەم

دۆلاری ئەمریکی، وێنە: k24
دلێر حەمە
دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا و لە ترسی گرتنەبەری سیاسەتێکی نوێی دارایی، بانکی ناوەندی عێراق لەهەوڵی گرتنەبەری ڕێکاری پێشوەختە دایە لە ئەگەری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و داشکانی نرخی دینار.
وێنە گەورەکە: پێشبینی دەکرێت ترەمپ کۆمەڵێک ڕێکار و بڕیار بخاتە کار زیان بە ئابووری عێراق بگەیەنێت و فشارەکانی سەر دیناری عێراقی و دابینکردنی دۆلار تووندتر بکات.
لێدوانی فەرمی: مەحمود داغر، ڕاوێژکارێکی بانکی ناوەندی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: سەرکەوتنی ترەمپ بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کاریگەریی لەسەر نرخی دۆلار لە عێراق نییە، چونکە هەردوو دامەزراوەی گەنجینەی و بانکی فیدراڵی ئەمریکا بەرپرسن لە پرسی دراو نەک سەرۆکی ئەو وڵاتە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێستا گفتوگۆیەکی چڕ لەناو بانکی ناوەندی عێراق دەستیپێکردووە، بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێشوەختە لە ئەگەری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و داشکانی نرخی دینار لە دوای دەستبەکار بوونی ترەمپ لە کۆشکی سپی .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 36 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران