
زیاتر لە دوو هەفتەیە لیستی مووچە بۆ بەغدا نێردراوە، گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
هۆکاری دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 بۆ نەناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا دەگەڕێتەوە، سەرچاوەیەکیش لە بانکی ناوەندی دەڵێت: ڕەنگە سبەی داهات بۆ بەغدا بنێردرێت.
چیرۆکی سەرەکی: کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار و باوەڕپێكراو، ئاڤا نیوز بڵاویکردەوە ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بنێرێت، ئەوا تاوەکو سبەی یەکشەممە گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 10 خەرج دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ شەممە ئاڤا نیوز جارێکی دیکە قسەی لەگەڵ هەمان سەرچاوەکە کردەوە و وتی، تاوەکو ئێستا داهاتی ناوخۆ نەنێردراوە، هۆکارەکەیشی ئەوەیە هەفتەی ڕابردوو بەتەواوی ئامادە نەکرا. ئەو داهاتەی بەغدا داوای دەکات هی مانگی حەوتە و پێویستە 50%ی بۆ بەغدا بنێردرێت.
نوێترین زانیاری: ئەگەر تاوەکو سبەی ئێوارە داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا نەنێردرێت و لەلایەن بەغداش هیچ بڕە پارەیەک خەرج نەکرێت، ڕۆژی دووشەممە 18ی مانگ، شاندێکی دیکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ بابەتی مووچە دەچێتەوە بەغدا.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندیی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، تاوەکو ئێستا داهاتی ناوخۆ نەنێردراوە و ڕەنگە سبەی بنێردرێت، ئینجا دەست بە خەرجکردنی مووچە دەکرێت.
خاڵی ئەرێنی: بەهۆی سەردانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، چاوەڕوان دەکرێت کێشەکانی مووچە چارەسەر بکرێن و پارەکە خەرج بکرێت. بە وتەی پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەت بۆ ئاڤا نیوز، سوودانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەڵێنی داوە مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ خەرج بکات. بەڵام نازانرێت خەرجکردن و دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکەوێتە پێش سەرژمێری یان دوای سەرژمێری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





