وەزارەتی دارایی لێخۆشبوون بۆ گوژمەیەک قەرزی نەگەڕاوەی هاووڵاتییان دەردەکات
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم

لۆگۆی حکومەت و گوژمەیەک دیناری عێراقی، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ بڕی لەسەدا 20ی قەرزی سوودمەندانی پرۆژەی قەرزی بچووک دەرکرد بەمەرجێک لەماوەی شەش مانگدا قەرزەکە بگەڕێننەوە.
وێنە گەورەکە: بڕیارەکەی وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران هات، کە لە مانگی ئایاردا لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیراندا بڕیاری لێخۆشبوونی لەسەدا 20یان بۆ قەرزی سوودمەندانی پرۆژەی قەرزی بچووک دەرکرد و ئەمڕۆ وەزیری دارایی فەرمانی جێبەجێکردنی بۆ دەرکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە نووسراوێکدا کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و ئاڕاستەی هەموو وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەتەوە کراوە، بڕیاردرا بە لێخۆشبوونی لەسەدا 20ی پارەی ماوەی ئەو سوودمەندانەی هێشتا قەرزی حکومەتییان لاماوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی قەرزی بچووکدا.
زانیاریی زیاتر: لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لێخۆشبوون بە ڕیژەی 20٪ لە کۆی گشتیی بەرکەوتەکانی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پرۆژەی پێدانی قەرزی بچووک دەکرێت، بەمەرجێک سوودمەندان لەماوەی شەش مانگدا ئەو پارەیەی لای ماوە بیگەڕێنێتەوە بۆ حکومەت، بۆ دانەوەی قەرزەکەش هاووڵاتی سەرپشکە پارەکە بە یەک گوژمە دەداتەوە یان لەماوەی شەش مانگدا بە شەش قیستی یەک لەدوای یەک بگەڕێنێتەوە، بڕیارەکەش لە ئەمڕۆ 19ی 11ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
باکگراوند: ڕۆژی چوارشەممە 29-5-2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبوونەوە، بڕیاردرا بە لێخۆشبوونی لە 20% ئەو قەرزانەی لای سوودمەندانی پرۆژەی قەرزی بچووک ماوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






