
مووچەخۆرێک لەکاتی خۆتۆمارکردن لە پرۆسەی بایۆمەتری، وێنە؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پرۆسەی بایۆمەتری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و ماوەکەی درێژکرایەوە، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا ئێستا کەمتر لە 15 هەزار مووچەخۆر ماون بایۆمەترییان بۆ بکرێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 20-11-2024، وەک دوایین وادە دیاریکرابوو لەبەردەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی لە پرۆسەی بایۆمەتری تۆماربکرێن، بڕیارەکە وابوو هەرکەس بایۆمەتری نەبێت، ناوی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بسڕدرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئاڤا کە لە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکەوتووە، پرۆسەکە درێژکراوەتەوە و بایۆمەتری تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی سەرجەم مووچەخۆران خۆیان تۆماربکەن و UPNیان هەبێت.
زانیاریی زیاتر: لە یەک ملیۆن و 114 هەزار مووچەخۆری هەرێمی کوردستان کەمتر لە 15 هەزار مووچەخۆر ماون کە بایۆمەتری بکەن و UPNـیان بۆ دروستبکرێت، ئەوانەش بەشێکیان لە دەرەوەی وڵات دەژین و بەشێکیش لەوانە خوار تەمەنی 12 ساڵین [ ئەو کەسانەن کە مووچەی باوکیان وەردەگرن] و بەپێی ڕێنمایی نوێ دەبێت UPNیان هەبێت، ئەمەش کاتی زیاتری پێویستە، بۆیە ماوەی پرۆسەکە درێژکرایەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەهۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری گشتی و قەدەغەی هاتووچۆ، ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، پرۆسەی بایۆمەتری دەوەستێت و ڕۆژی یەکشەممە دەستپێدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژە گەورەکەی ئاوی هەولێر و پشتێنەی سەوز نرخی زەوییان بەرزکردووەتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حاجیاوا خواست لەسەر شیری گوێدرێژ زۆر بووە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەواڵێک لە بارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لێدراوی ئەمریکان و داخل کراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
5 ئاب
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شایستە داراییەکانی فیرقە نوێیەكانی وەزارەتی پێشمەرگە خەرج دەكرێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری نەوتی عێراق: ئەمڕۆ یان بەیانی دەست بە هەناردەی نەوتی کوردستان دەکەینەوە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرز دەبێتەوە