
دیمەنێكی شەوی بەرات- تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان
ئاڤا نیوز
ساڵی 2009 ئازاد جەلال کە پیشەی رێنماییکار و ڕاوێژکاری خێزانییە بیرۆکەیەکی بۆ دروست دەبێت، هاوتا لەگەڵ بەخشینی نوقڵ و شیرینی گۆڤاری منداڵانیش ببەخشێت و کولتووری خوێندنەوە بچەسپێنێت لایان.
ئازاد جەلال، بە ئاڤا نیوزی گوت: وەکو بیرۆکە 15 ساڵە جێبەجێی دەکەم، ئەمشەویش دەبێتە ساڵی شانزەیەمین و گۆڤارەکە ئامادەیە.
"هەموو شەوێکی بەرات 300 تا 400 گۆڤارم لە کۆگاوە دەهێنا و چەند ساڵێکیش گۆڤارێکم بە ناوی بەرخ دابەشکرد،وەکو خۆی دەڵێت سایتێک نوسیبووی ئەمشەو کەسێک لە گەڕەکی هەوارەبەرزەی سلێمانی 300 بەرخی دابەشکرد بەیانیەکە ی دوو سێ کەس لە دەرگایان دا و ووتیان کوا بەرخ بەشی ئێمە،منیش بە پێکەنینەوە پێم گوتن "بەڕێزان ئەوە گۆڤار بوو نەک بەرخەکە خۆی".
ئازاد جەلال دەڵێت " بەراتی ساڵی 2019 بیرۆکەکەم گۆڕی بۆ بەرهەمی منداڵان خۆیان و ناوم نا گۆڤاری بەرات ژمارە یەک شانزە لاپەڕەی ڕەنگاو ڕەنگم لەسەر گیرفانی خۆم چاپکرد. نزیکەی هەزار دانەم چاپکرد. لەگەڵ ئەوەی شەوەکەی بارانیش بوو، بەڵام من بازاڕی بێبەرامبەری خۆمم هەبوو، 167 گۆڤاری بەراتم دابەشکرد.
ئامانجی گۆڤاری بەرات
ئازاد جەلال لە بارەی ئامانجی لەو کارەی دەڵێت: مەبەستم بوو بە هەموو لایەک بڵێم پێویستە منداڵان لە جیهانی تایبەتی خۆیان بژین و بۆ ماوەیەک لە دونیای منداڵی خۆیاندا نوقم بن، لە لایەکی دیکەوە منداڵ ئاشنا بکەین بە خوێندنەوە ی گۆڤاری منداڵ و شیعر و چیرۆک.
ئەو ڕاوێژکارە خێزانییە نایشارێتەوە بەرات بۆ چارەرەسەی کێشەی منداڵی خەمۆک و گۆشەگیر بەکاردێنێت، کە تێیدا زۆرێک لە دایکان و باوکان لەگەڵ منداڵەکانیان دێن و کۆڵان و گەڕەکی پێ قەرەباڵغ دەکەن و لە تەکنەلۆژیا دووریان دەخەنەوە.
" بۆ ئەم کارە پارەی خۆم خەرج دەکەم، بەڵام ڕۆحم پاک دەبێتەوە، کە دڵی ئەو منداڵانە خۆش دەکەم و ناویان ناوین ماڵی گۆڤارەکە".
تاکە گۆڤارەکەی منداڵان
ئێستا لە کوردستان تەنیا یەک گۆڤاری منداڵان دەردەچێت ئەویش پەیوولەیە کە گۆڤارێکی ڕۆشنبیریی پەروەردەیی منداڵانە و رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەریدەکات.
بەرات لە شاری سلێمانی
شەوی بەرات کە دەکاتە شەوی 15 ی مانگی شەعبان کە دوای 15 رۆژی دیکە دەبێتە مانگی رەمەزان،بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو، هەتاوەکو ئێستاش شەوی بەرات لەنێو دانیشتوانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت شاری سلێمانیدا بە گرنگییەوە سەیری کراوە و یادی کراوەتەوە. لەم شەوەدا زۆربەی خێزانەکان پێکەوە کۆ بوونەتەوە و کابانی ماڵ خواردنی تایبەتی ئامادە کردووە، پاشان دوای نانی ئێوارە منداڵان بە کۆڵانەکاندا دەگەڕێن و هەر ماڵە و لای خۆیەوە بە بڕێک پارە، یان بە دەنکێک خورما، یان پارچەیەک شیرینی پێشوازییان لێ دەکات.
گرنگیی شەوی بەرات
شەوی بەرات لای موسوڵمان یەکێکە لە شەوە پیرۆزەکان و خودای گەورە لە قورئاندا باسی کردووە "لە شەوی بەراتدا قیبلەی موسڵمانان لە قودسەوە بۆ مەککە لەسەر خواستی پێغەمبەر (دخ) و بە فەرمانی خودای گەورە گۆڕاوە، هەروەها لە شەوی بەراتدا ئاوی زەمزەم زیادی کردووە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: سووریا بووەتە دەرفەتێک بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شەرع لە نیویۆرک چاویان بە یەکتری کەوت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟