
منداڵێكی بریندار لە غەززە- AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆكی ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنوور، باس دۆخی غەززە دەكات و دەڵێت " بە جۆرێكە منداڵانی تەمەن پێنج ساڵ خۆزگە بە مردن دەخوازن".
لێدوانی فەرمیی: كریستۆفەر لاكیر، سەرۆكی ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنوور، لە ئەنجوومەنی ئاسایسی نەتەوە یەكگرتووەكان گوتی: تیمە پزیشكییەكانیان لە كەرتی غەززە دەستەواژەیەكی نوێیان درووست كردووە كە بریتییە لە (WCNSF) و ئەوەش كورتكراوەیە بۆ "منداڵی بریندار كە هیچ ئەندامێكی خێزانەكەی زیندوو نییە".
"ئەو منداڵانەی لەم جەنگە ڕزگاریان دەبێت، نەك هەر برینی جەستە، بەڵكو كۆمەڵە برینێكی نەبینراویشیان هەیە، ئەم زەبرە دەروونییانە دەبنە هۆی ئەوەی كە منداڵانی پێنج ساڵ بە ئێمە بڵێن پێیان باشترە بمرن".
زانیاریی زیاتر: ڕێكخراوی پزیشكانی بێسنوور بە توندی ڕەخنەیان لە بڕیاری ئەمریكا گرتووە بۆ ڤیتۆكردنی پڕۆژە بڕیارێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان كە تیایدا داوای ئاگربەستی بەپەلەی مرۆیی لە غەززە كردبوو.
باكگراوند: لەحەوتی ئۆكتۆبەری 2023ەوە كە شەڕی ئیسرائیل و حەماس دەستیپێكردووە، تا ئێستا ئەمریكا سێ پڕۆژە یاسای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان ڤیتۆ كردووە كە داوای ئاگربەستی مرۆییان لە غەززە كردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد