مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە بۆ ئاڤا: کێشەکان بەدروستی چارەسەرنەکراون
- بزنس
- 23 تشرینی دووەم
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی قسە بۆ ڕۆژهات لوقمان، پەیامنێری ئاڤا دەکات
ئاڤا نیوز
مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی مووچە لە بەغدا قسە بۆ ئاڤا میدیا دەکات و دەڵێت، هێشتان بە دروستی چارەسەرنەکراون و هیوادارن حکومەتی عێراق بەڵێنەکان جبەجێ بکات.
وێنە گەورەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێش بەشداریکردنی لە دیدارێکدا لە کۆڕبەندی مێپس 2024 لە شاری دهۆک، لەبارەی پرسی مووچە و بارودۆخی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەی بۆ ئاڤا میدیا کرد.
لێدوانی فەرمی: پەیامنێری ئاڤا پرسیاری چارەسەرکردنی کێشەکانی پرسی مووچە و بودجە لە بەغدا لە سەرۆکوەزیران دەکات، لە وەڵامدا دەڵێت: "هیوادارین چارەسەر ببن، هێشتا بەدروستی چارەسەرنەکراون، زۆرجار بەڵێن دەدەن هیوادارم بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن".
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی گرنگی کۆڕبەندی مێپس سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وتی؛ "هێنانی ئەو ئەکادیمست و شارەزایانە لە وڵاتانی جیهان، بۆ ئەوەیە گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن، کە بەشێکی گرفتەکان ڕاستوخۆ کاریگەرییان لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستا هەیە، بۆیە ئامۆژگاری و لێکۆڵینەوە و گفتوگۆکان دەبنە جێگەی بایەخ بۆ ئەوەی لەکاتی بڕیارداندا سوودیان لێ وەربگرین".
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی دەرەنجامی کۆربەندەکە هیوای خواست درەنجام و ڕاسپاردەی گفتوگۆ و پانێڵەکان بخرێنە بەردەست بەرپرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە، تاوەکو بتوانرێت لەکاتی پێویستدا سوودیان لێ وەربگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە