ئاڤا نیوز
پێشبینی دەکرێت لە سبەی شەوەوە شەپۆلێکی سەرما و بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، شێخ دارا دەڵێت، بارانێکی زۆر دەبارێت و لە سەرجەم ناوچەکان پەڵە دەدات، لە ناوچە شاخاوییەکانیش پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن و بەفر دەبارێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00 ڕایگەیاند: "سبەی شەو شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن و بەفر دەبارێت."
بە وتەی شێخ دارا، پلەکانی گەرما لە نێوان 8 بۆ 16 پلە دەبن، شەپۆلی بارانبارین لە سنووری دهۆک و شنگال دەستپێدەکات و باران بە بڕی جیاواز لە ناوچەکان دەبارێت، بەڵام لە سەرجەم ناوچەکان پەڵە دەدات.
ئەمەش بزانە: شەپۆلی سەرماکە لە دەریای ناوەڕاستەوە دێت و وڵاتانی سووریا، ئوردن، لوبنان و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لە سنە و سەقز بەفر دەبارێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار هەزار پارچەزەویی دیكە بە فەرمانبەرانی هەولێر دەدرێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێژە و ژمارەی دەنگدەرانی تایبەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 8 تشرینی دووەم
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت






