
پیاوێک لە شارۆچکەی ئۆکتیاگڤێکی ئەلاسکا رێ دەکات، وێنە: washingtonpost
ئاڤا نیوز
لە یەکێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا، شارۆچکەیەک هەیە ساڵانە بۆ ماوەیەکی زۆر خۆر ڕووی تێناکات.
وێنە گەورەکە: شارۆچکەی ئۆکتیاگڤێک لە ویلایەتی ئالاسکای ئەمریکا، چووەتە نێو شەوی جەمسەرەییەوە، ئەمەش ساڵانە ڕوودەدات و بۆ ماوەی 65 ڕۆژ خۆر لەم شارۆچکەیە هەڵنایەت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسەکانی کەشوهەوا ڕایانگەیاندووە، ئەم شارۆچکەیە تا مانگی یەکی ساڵی داهاتوو خۆر نابینێت و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر شەو و تاریک دەبێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: کەشناسان پێشبینی دەکەن لە 22-1-2025 خۆر جارێکی دیکە لەم ناوچەیە هەڵبێتەوە و کۆتایی بە تاریکی بێت.
ئەمەش بزانە: خەڵکی ئەم ناوچەیە ڕێنمایی کراون بە وەرزشکردن، خەوێکی باش و تەندروست بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ ئەم تاریکییە بە باشی مامەڵە بکەن و تەندروست بمنێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار پارچە زەوی دیکە دابەش دەکرێت