
لەکاتێکدا لە کۆتایی مانگی 11 داین، هێشتا بەغدا مووچەی مانگی 10ی بۆ کوردستان نەناردووە، گرافیک، بڕوا ئیبراهیم
ئاڤا نیوز
لە دوو ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە دەچێتە بەغدا و چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 10 خەرج بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کە بە گەشتێک لە دەرەوەی وڵات بوو، گەڕاوەتەوە بەغدا و ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی دەوام دەکات، چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 10 خەرج بکرێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی کێشەی (موناقەلە) گواستنەوەی پارە لە پشکی بەکارخستن بۆ پشکی مووچە لە بودجە کە کێشەیەکی بەردەم خەرجکردنی مووچە بوو و هەرێمی کوردستان پارەی پێویستی نەمابوو، سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وتی: "ئەو موناقەلەیەی داوامان کردبوو لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوەتەوە".
زانیاریی زیاتر: ئەگەر ئەمڕۆ یەکشەممە تەیف سامی ڕەزامەندیی سوودانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکانی گشتیی بودجە و ژمێریاری شۆڕبکاتەوە، ئەوا دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفەتەیە پارە بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: بە وتەی سەرچاوەکەی ئاڤا، ئەگەر ئەمڕۆ تەیف سامی ڕەزامەندییەکە شۆڕبکاتەوە، ئەوا تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سبەی یان دوو سبەی دەچێتە بەغدا، بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێ لەبارەی لیستی مووچە دوای وردبینیکردن، هەرچەندە وەک باسی کرد تاوەکو ئێستا هیچ تێبینییەکیان نەبووە.
باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو ئاڤا ئاشکرای کرد، ڕۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی ئەم هەفتەیە کە دەکاتە 26 و 27ی مانگ، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10 خەرج دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئێران چەندین باڵەخانەی تەلئەبیب وێران دەکات
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
24 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات