
دیمەنی دروێنەکردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای میسان، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو حکومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ 10 بەشە گەنم بۆ دروستکردنی ئارد و دروستکراوەکانی دیکەی گەنم بە هەرێمی کوردستان بدات، بەرپرسی بەشی هونەری لە بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوەکانی دانەوێڵە دەڵێت، "تاوەکو ئێستا نۆ بەشە گەنممان وەرگرتووە و دەیانگوازینەوە بۆ ئاشەکان".
لێدوانی فەرمی: لادێ ئیبراهیم، بەرپرسی بەشی هونەری لە بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوەکانی دانەوێلە لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا نۆ بەشە گەنممان لە عێراق وەرگرتووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ چاوەڕوان دەکەین 10 بەشە گەنم وەربگرین.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی گوتی: پرۆسەی گواستنەوەی گەنم بۆ ئاشەکان لە ئەمڕۆ 24-11-2024 لە هەولێر دەستیپێکرد، ڕەنگە سبەی دووشەممە لە دهۆک دەستپێبکات.
ژمارەکان وادەڵێن: لادێ ئیبراهیم دەڵێت: بۆ ئەمساڵ هەولێر 22 هەزار و 532 تۆن گەنم، سلێمانی 23 هەزار و 537 هەزار تۆن گەنم، دهۆک 14 هەزار و 689 تۆن گەنمی بۆ ئاردی بۆ تەرخان کراوە.
زانیاریی زیاتر: بەغدا بەگوێرە ئامار بڕی بەشە گەنمەکان دیاری دەکات، واتە هەموو بەشەکان یەک بڕ نین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵی 2022 تەنیا پێنج بەشە گەنم، 2023 تەنیا هەشت بەشە گەنم، بۆ ئەمساڵ تاوەکو ئێستا نۆ بەشە گەنم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە هەرێمی کوردستان دراوە، لادێ ئیبراهیم دەڵێت "بۆ ئەمساڵ چاوەڕوان دەکرێت 10 بەشە گەنم بە هەرێمی کوردستان بدرێت".
لە گۆشەیەکی دیکە: ئەو گەنمەی بۆ ئاشەکان دەگوازرێتەوە سەرەتا دەشۆردرێتەوە، هەنگاوی دووەم دەهاڕدرێت و کۆتا هەنگاو دەکرێت بە ئارد، ئەم پرۆسەیە پێویستی بە سێ ڕۆژە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






