تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق دوای گەڕانەوەی لە دەرەوەی عێراق کێشەیەکی نوێ بۆ ناردنی مووچەی مانگەکانی (10 و 11 و 12)ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دروست دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کە بە گەشتێک لە دەرەوەی وڵات بوو، گەڕاوەتەوە بەغدا و ئەمڕۆ لە وەزارەتی دارایی دەوامی کردووە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەفتەیە گوژمەیەکی مووچەی مانگی 10 خەرج بکرێت.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی وتی: "ئەو موناقەلەیەی داوامان کردبوو لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە ڕەزامەندی لەسەر دراوە و نووسراوەکە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوەتەوە، بەڵام جارێکی دیکە تەیف سامی کێشەی لە ناردنی مووچە دروست کردووە، گوتوویەتی 950 ملیار دینار کە پشکی هەرێمی کوردستانە ناینێرم. ئاڤا زانیویەتی مەبەستی تەیف سامی مووچەی هەرسێ مانگەکەیە، واتە 10 و 11 و 12 کە مانگانە ئەم بڕە نانێرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بە وتەی سەرچاوەکە، هەر کاتێک تەیف سامی ڕەزامەندیی سوودانی بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی بودجە و ژمێریاری شۆڕبکاتەوە، ئەوا دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم هەفەتەیە بڕی 700 ملیار دینار خەرج بکرێت و بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، بۆ وەڵامدانەوەی هەر پرسیارێک لەبارەی لیستی مووچە دوای وردبینیکردن، هەرچەندە وەک سەرچاوەکەی ئاڤا باسی کرد، تاوەکو ئێستا هیچ تێبینییەکیان نەبووە، چوونی شاندەکەش لەسەر واژۆی تەیف سامی بۆ خەرجکردنی مووچە و شۆڕکردنەوەی بڕیارەکەی سوودانی ماوە.
زانیاریی زیاتر: هەفتەی ڕابردوو سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاڤا ئاشکرای کرد، ڕۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی ئەم هەفتەیە کە دەکاتە 26 و 27ی مانگ، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10 خەرج دەکات، بەڵام دوای ئەم هەواڵەی تەیف سامی نازانرێت چەند خەرج دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





