
ژن و پیاوێک لەگەڵ کچێک
ئاڤا نیوز
دایکان و باوکان کاتێک دەچنە تەمەنەوە، پێویستی زیاتریان بە چاودێری و چارەسەریی پزیشکی دەبێت و نابێت فەرامۆش بکرێن، پێویستییان بە دڵنەوایی منداڵەکانیان دەبێت.
شارەزایان چوار ئامۆژگاریمان پێ دەڵێن کە دەبێت بۆ دڵنەوایی دایکان و باوکانی بە تەمەن ڕەچایان بکەین:
1. پەیوەندی: بیرۆکەی پەیوەندیکردن بە تەلەفۆن جاروبار یان بە بەردەوامی هەموو ڕۆژێک یان تەنانەت ڕۆیشتن بۆ سەردانیان، کارێکی زۆر باشە کە ورەیان بەرز دەکاتەوە و وایان لێدەکات هەست بکەن کەسانێک هەن بایەخیان پێدەدەن، لەلایەکی دیکەوە یارمەتیت دەدات بزانیت پێداویستییەکانیان چییە تا جێبەجێی بکەیت.
2. ماڵەوە: ئەو شوێنەیە کە زۆربەی کاتەکانیانی تێیدا بەسەر دەبەن، بۆیە دڵنیابە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی وەک ڕووناککردنەوەی تەواوی ماڵەکە، چونکە بە تێپەڕبوونی تەمەن بیناییان لاواز دەبێت، هەروەها جێگۆڕینی شتە کۆنەکان کە پێویستییان پێی نییە بۆ ئەوەی ڕێگری لە جوڵەیان نەکەن.
3.دارایی: بیرکردنەوە لە باری دارایی وەک کرێی خانووبەرە و بانک، یان چاککردنی هەندێک کەلوپەل لە ماڵەوە لەگەڵ تەمەندا لەوانەیە دڵەڕاوکێ بێت، بۆیە دڵنیا ببنەوە لەوەی کە ئەوان قبوڵیان دەکەن و یارمەتییان بدەن لەم کارانەدا.
4. چاودێری تەندروستی: سەردانی پزیشک لەوانەیە دڵەڕاوکێ بێت یان پشتگوێی بخەن، بەڵام لەم قۆناغەدا گرنگە و لەوانەیە خۆیان لە زۆر کێشەی تەندروستی دوور بخەنەوە، بۆیە دڵنیابونەوە لە باری تەندروستییان گرنگە و سروشتی خواردنی گونجاویان بۆ دانێن و هەوڵ بدەن یارمەتییان بدەن، پابەند بن بە بەکارهێنان و کاتی دەرمانەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش






