سەرۆکی دادگای فیدراڵی داوای کۆبوونەوەیەکی خێرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەکات
- بزنس
- 25 تشرینی دووەم
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی مووچە دەکات و پێشنیازیش دەکات بۆ چارەسەرکردنی بە یەکجاری کۆبوونەوەیەک لە نێوان خۆی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سوودانی و تەیف سامی ڕێکبخرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتیی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ پرسی مووچە سەردانی دادوەر جاسم محەممەد، سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراقیان کرد.
لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوو، بە ئاڤا نیوزی وت: "سەرۆکی دادگای فیدراڵی پێشنیازی کردووە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نیوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی، تەیف سامی و خۆی و پەرلەمانتاران و کەسانی شارەزا بکرێت و ئیتر ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و چیتر هەموو ڕۆژ و هەفتە و مانگێک بیانووی نوێ نەدۆزرێتەوە، بەنیازیشە نووسراو بۆ سەرجەمیان بکات".
لەلایەکی دیکەوە: جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ک ئەویش یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بوو بە ئاڤا نیوزی گوت: "دادوەر جاسم محەممەد پێی وتوون لەڕووی یاسایی و مرۆییەوە پێویستە مووچەی فەرمانبەران دووربخرێتەوە لە ململانێی سیاسی و هەوڵی تەواوی خۆشی دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە".
باکگراوند: مانگی دووی ئەمساڵ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کێشە سیاسییەکان جیابکرێتەوە و بە هیچ بیانووێک ڕانەگیرێت، مانگی نۆش لە هەولێر ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا تا کۆتایی ئەمساڵ و تەواوبوونی پرۆسەی بایۆمەتری مووچەخۆران، وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام بێت لە ناردنی مووچە و هیچ گرفتێک دروست نەکات، بەڵام هیچ یەکێک لەم دوو بڕیارە جێبەجێ نەکران و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کێشەی بۆ خەرجکردنی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ دروست کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە